عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما مرفوعاً: قال: لم يكن رسول الله صلى الله عليه وسلم فاحشاً ولا متفحشاً، وكان يقول: «إن من خياركم أحسنكم أخلاقًا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی جوێندەر و جوێنفرۆش نەبوو، ودەیفەرموو: «باشترین وخێرترینتان ئەوانەن کە جوانترین ڕەوشتیان هەیە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نە کەسێک بووە بە دەم جوێن بدات، ونە کردەوەکانیشی خراپ وناڕەوا بووە وئەمەیش بۆ ئەوە نەبێت کە زۆر لە خۆی بکات کە وا نەبێت بەڵکو خۆی خاوەنی ڕەوشتێکی مەزن بووە، وئەوەشی فەرمووە کە باشترین ئیماندار ئەوەیە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، چونکە ڕەوشت جوانی بانگەشە دەکات بۆ هەموو چاکەیەک وهەموو خراپەیەک دوور دەخاتەوە.