عن أبي هريرة رضي الله عنه ، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لما خلق اللهُ آدمَ مسح ظهره، فسقط من ظهره كل نَسَمة هو خالقها من ذُرِّيته إلى يوم القيامة، وجعل بين عيني كل إنسان منهم وَبِيصًا من نور، ثم عرضهم على آدم فقال: أي رب، مَن هؤلاء؟ قال: هؤلاء ذريتك، فرأى رجلا منهم فأعجبه وَبِيصُ ما بين عينيه، فقال: أي رب مَن هذا؟ فقال: هذا رجل من آخر الأمم من ذُرِّيتك يقال له: داود. فقال: رب كم جعلتَ عُمُرَه؟ قال: ستين سنة، قال: أي رب، زِده من عُمُري أربعين سنة. فلما قضي عمر آدم جاءه مَلَكُ الموت، فقال: أوَلَم يبقَ من عمري أربعون سنة؟ قال: أوَلَم تُعْطِها ابنَك داود قال: فجَحَدَ آدمُ فجحدت ذُرِّيتُه، ونسي آدمُ فنسيت ذُرِّيتُه، وخَطِئ آدم فخَطِئت ذُرِّيتُه».
[صحيح] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد مەسحی کرد بەسەر پشتیدا هەموو ڕۆحێک کەوتە خوارەوە (هاتە دەرەوە لە پشتیەوە) کە دروستی کردووە هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت، لە نێوچەوانى هەموو مرۆڤێکدا تیشکێک نوری (ڕۆشنایی) دروستکرد، پاشان پیشانی ئادەمی دان، (ئادەم) فەرمووی: «ئەی پەروەردگار، ئەوانە کێن؟» (پەروەردگار) فەرمووی: «ئەوانە نەوەى تۆن»، (ئادەم) پیاوێکی بینی نوری نێوچەوانى بە لایەوە جوان بوو، فەرمووی: «ئەی پەروەردگار، ئەمە کێیە؟» (پەروەردگار) فەرمووی: «ئەمە پیاوێکە لە کۆتا ئومەتەکان لە نەوەکانى تۆ پێی دەووترێت: داود»، (ئادەم) فەرمووی: «ئەی پەروەردگار، تەمەنیت چەندێک داناوە (چەندێک دەژی)؟»، (پەروەردگار) فەرمووی: «شەست ساڵ»، (ئادەم) فەرمووی: «ئەی پەروەردگار، چل ساڵ لە تەمەنی منی بۆ زیاد بکە»، کاتێک تەمەنی ئادەم تەواو بوو؛ فریشتەى ڕۆحکێشان -ملك الموت- هات بۆ لای، (ئادەم) فەرمووی: «ئایا چل ساڵ لە تەمەنم نەماوە؟»، (ملك الموت) فەرمووی: «ئایا نەتبەخشی بە کوڕەکەت: داود»، (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) فەرمووی: «ئادەم نکۆڵی کرد بۆیە نەوەکانیشی نکۆڵیان کرد، وئادەم لەبیری چوو بۆیە نەوەکانیشی لەبیریان چوو، ئادەم گوناهی کرد بۆیە نەوەکانیشی گوناهیان کرد».
[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە]
کاتێک خواى گەورە ئادەمی دروستکرد مەسحی کرد بەسەر پشتیدا، هەموو مرۆڤێک لە نەوەکانى لە پشتیەوە دەرچوو کە خواى گەورە دروستی دەکات هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت، وئەم مەسحکردن ودەرچوونە لەسەر هەقیقەتە، ونابێت بە واتایەکی تر لێکبدرێتەوە؛ وئەمیش مەزهەب وعەقیدەى ئەهلی سونە وجەماعەتە، وکاتێک دەرچوون لە نێوچەوانى هەموو مرۆڤێکدا تیشکێک نوری (ڕۆشنایی درەوشاوەى) دروستکرد، پاشان پیشانی ئادەمی دان، (ئادەم) فەرمووی: ئەی پەروەردگار، ئەوانە کێن؟، پەروەردگار فەرمووی: ئەوانە نەوەى تۆن، ئادەم پیاوێکی بینی نوری نێوچەوانى بە لایەوە جوان بوو، فەرمووی: ئەی پەروەردگار، ئەمە کێیە؟، پەروەردگار فەرمووی: ئەوە داودە، ئادەم فەرمووی: ئەی پەروەردگار، تەمەنیت چەندێک داناوە (چەندێک دەژی)؟، پەروەردگار فەرمووی: شەست ساڵ، ئادەم فەرمووی: ئەی پەروەردگار، چل ساڵ لە تەمەنی منی بۆ زیاد بکە. پەروەرگار پێی فەرموو: بەخشیم بە کوڕەکەت؛ داود. کاتێک فریشتەى ڕۆحکێشان -ملك الموت- هات؛ ئادەم نکۆڵی کرد چونکە کاتێک تەمەنی بەخشی بە داود لە جیهانێکی تردا بوو، بۆیە نەوەکانیشی نکۆڵییان کرد، وئادەم لەبیری چوو بۆیە نەوەکانیشی لەبیریان چوو، وئادەم گوناهی کرد چونکە لە دارەکەى خوارد بۆیە نەوەکانیشی سەرپێچی وگوناهیان کرد؛ چونکە منداڵ زۆر جار لە باوکی دەچێت. داود شەست ساڵ تەمەنی نووسرا بوو پاشان خواى گەورە چل ساڵی بۆ سەر تەمەنی زیاد کرد، وخواى گەورە زانایە بەوەى ڕوویداوە وبەوەى ڕوودەدات وئەگەر ڕووداوێک ڕووی بدایە چۆن ڕووی دەدا، دەزانێت چی بۆی نوسیووە لە پاش ئەوە زیادی دەکات، وفریشتەکان تەنها ئەو زانستەیان هەیە کە خودا پێیانی بەخشیووە وفێریانی کردووە، وخواى گەورە دەربارەی شتەکان دەزانێت پێش ئەوەى ڕووبدات وپاش ئەوەی کە ڕوودەدات، بۆیە زانایان دەڵێن: سڕینەوە وجێگیرکردن لە پەڕەی فریشتەکانە، بەڵام زانستی خواى گەورە -سبحانه وتعالى- ناگۆڕێت وشتێکی بۆ دەرناکەوێت کە پێشتر زانستی سەبارەت نەبووبێت؛ چونکە زانستی بە هەموو شتێک هەیە، بۆیە سڕینەوە وجێگیرکردن لای خواى گەورە نییە لەم بابەتەدا -لە بابەتی زانستی (علمی) خواى گەورە بە شتەکان وڕووداوەکان-، بەڵام لە بابەتی تردا وەکو ئەحکامەکان وشتی تر، خواى گەورە دەفەرموێت: {یَمۡحُوا۟ ٱللَّهُ مَا یَشَاۤءُ وَیُثۡبِتُۖ وَعِندَهُۥۤ أُمُّ ٱلۡكِتَـٰبِ} [الرعد:39] واتە: {خوا ویستی نەمانی لەسەر هەرچییەك بێت، لەناوی دەبات و دەیکوژێنێتەوه، یان دەیهێڵێتەوه و پایەداری دەکات، سەرچاوەی تۆمارکراوی هەموو ڕووداوەکان لای ئەو زاتەیه}.