عن زيد بن ثابت رضي الله عنه قال: «قَرأت على النبي صلى الله عليه وسلم والنَّجم فلم يسجد فيها».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە زەیدی کوڕی سابتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سورەتی -النجم-م خوێندەوە لە پێش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ سوجدەى تێیدا نەبرد».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

زەیدی کوڕی سابت -ڕەزای خوای لێبێت- سورەتی -النجم-ی خوێندەوە لە پێش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک ئەو ئایەتەى خوێندەوە کە لە پاش خوێندنەوەی سوجدەبردن سونەتە؛ بەڵام زەید سوجدەى نەبرد وهەروەها پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەى نەبرد، ووتراوە: بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەى نەبرد چونکە زەید سوجدەى نەبرد بۆیە سەرەتا دەبێت خوێنەری قورئان سوجدە ببات پاشان ئەوەى گوێی لێدەگرێت سوجدە دەبات. ولەم حاڵەتەدا سوجدەى نەبرد ماناى ئەوە نییە کە هەرگیز سوجدە نەبرێت لە پاش خوێندنەوەى ئەو ئایەتانەی کە سوجدەبردن -سوجدەى تیلاوە- لە پاش خوێندنیان سونەتە؛ ولەوەیە بەهۆی ئەوە سوجدەى نەبردبێت بۆئەوەى ڕوونی بکاتەوە کە دروستە سوجدە نەبرێت پاش خوێندنەوەى ئەو ئایەتانەى کە لە پاش خوێندنەوەیان سوجدە بردن سونەتە، وئەمیش پەسەندترین ئەگەرە وئیمامی شافیعی جەختی لەسەر ئەمە کردووەتەوە چونکە ئەگەر خوێندنەوەى ئەو ئایەتانەى کە فەرمانى سوجدە بردنی تێدا هاتووە واجب بووایە؛ ئەوا فەرمانى بە زەید دەکرد سوجدە ببات ئەگەر لە پاش خوێندنەوەى سورەتەکیش بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر