پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

کاتێک نەوەى ئادەم سوجدەی ناو قورئان دەخوێنێت وسوجدە دەبات، شەیتان پشت ھەڵدەکات ودەگری، ودەڵێت: تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە بەھەشتی بۆ ھەیە، وفەرمانکرا بە من سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بۆیە دۆزەخم بۆ هەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر یەکێکتان گومانى لە نوێژەکەى هەبوو، نەزانێت چەند ڕکاتی ئەنجامداوە سێ یان چوار؟ با گومانەکەى دووربخاتەوە ونوێژەکەى لەسەر ئەوە دابمەزرێنێت کە لێی دڵنیایە، پاشان با دوو سوجدە ببات پێش ئەوەى سەلام بداتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا پێشنوێژی بۆ کردن ولە دوو ڕکاتی یەکەمدا هەستایەوە، ودانەنیشت وخەڵکیش لەگەڵ ئەو هەستانەوە، هەتاوەکو کاتێک نوێژەکە تەواو بوو وخەڵکی چاوەڕوانى سەلامدانەوەى بوون، بە دانیشتەوە تەکبیرەی کرد ودوو جار سوجدەی برد پێش ئەوەى سەلام بداتەوە وپاشان سەلامی دایەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
موغیرەی کوڕی شوعبە پێشنوێژی بۆمان کرد؛ ڕاستەوخۆ هەستا لە پاش ڕکاتى دووەم -دانەنیشت بۆ خوێندنی تەحیات-، ووتمان: سبحان الله، ئەویش ووتی: سبحان الله وبەردەوام بوو لە نوێژەکەیدا، کاتێک نوێژەکەى تەواوکرد وسەلامی دایەوە، دوو سوجدەى سەهوی برد، کاتێک نوێژە تەواو بوو، ووتی: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی ئەنجامدا هەروەکو چۆن من ئەنجامم دا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەبو هورەیرە {إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتْ}ی بۆیان خوێندەوە، وسوجدەى برد، پاش سوجدە بردنەکە پێیانی ووت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەى برد (پاش خوێندنی ئەم سورەتە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سورەتی -النجم-م خوێندەوە لە پێش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ سوجدەى تێیدا نەبرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ووتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: ئایا لە سورەتی -الحج-دا دوو سوجدەبردن هەیە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەوەى ئەو سوجدانە نەبات؛ با نەیانخوێنێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باس وهەواڵێکی خۆشی پێ بگەیشتایە یان سەبارەتیان موژدەى پێبدرایە؛ سوجدەى دەبرد بۆئەوەى سوپاسی خواى گەورە بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی