1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە کاتێک نەوەى ئادەم سوجدەی ناو قورئان دەخوێنێت وسوجدە دەبات، شەیتان پشت ھەڵدەکات ودەگری، ودەڵێت: تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە بەھەشتی بۆ ھەیە، وفەرمانکرا بە من سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بۆیە دۆزەخم بۆ هەیە

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إذا قَرَأ ابنُ آدم السجدةَ فسجد اعْتَزَل الشيطانُ يبكي، يقول: يا وَيْلَه -وفي روايةٍ: يا وَيْلي- أُمِر ابنُ آدمَ بالسجودِ فسجدَ فله الجنة، وأُمِرتُ بالسجود فأبَيْتُ فَلِيَ النارُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێک نەوەى ئادەم سوجدەی ناو قورئان دەخوێنێت وسوجدە دەبات، شەیتان پشت ھەڵدەکات ودەگری»، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: «دەڵێت: تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە بەھەشتی بۆ ھەیە، وفەرمانکرا بە من سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بۆیە دۆزەخم بۆ هەیە».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەگەر نەوەى ئادەم ئەو ئایەتانەی قورئان بخوێنێت کە فەرمانى سوجدە بردنی تێدایە، وسوجدە ببات ئەمیش وەکو جێبەجێکردن وگوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى خواى گەورە، شەیتان دوور دەکەوێتەوە لەو مسوڵمانەى قورئان دەخوێنێت ودەگری وغەمبار دەبێت بەهۆی لە دەستدانى ئەو ڕێزلێنانەى کە پێی بەخشرا، وتووشی نەفرەت وپەشیمانى وتیاچوون بوو بەهۆی حەسوودی بەرامبەر ئادەم، وشەیتان دەڵێت: («تیاچوون بۆ من، فەرمانکرا بە نەوەى ئادەم سوجدە ببات وسوجدەی برد بۆیە بەھەشتی بۆ ھەیە، وفەرمانکرا بە من سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بۆیە دۆزەخم بۆ هەیە»): واتا تووشی چی غەم وتیاچوونێک بووم، خودا -سبحانه وتعالى- فەرمانى بە نەوەکانى ئادەم کرد بە سوجدە بردن سوجدەیان برد وگوێڕایەڵی فەرمانی بوون بۆیە بەهەشت بۆ ئەوانە، بەڵام خودا فەرمانى بە من کرد بۆ ئەوەى سوجدە ببەم بەڵام سوجدەم نەبرد بەهۆی خۆبەگەورەزانین (وحەسوودیەوە) بۆیە دۆزەخ بۆ منە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

12 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
FR Français الفرنسية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
PT Português البرتغالية