+ -

عن زيد مولى رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «من قال: أَسْتَغْفِرُ الله الذي لا إله إلا هو الحَيَّ القيَّومَ وأتوب إليه، غُفرت ذنوبه، وإن كان قد فَرَّ من الزَّحْف».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە زەیدەوە -خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: (أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه)(خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن (لە جیهاد) ڕای کردبێت». *(واتە: داواى لێخۆشبوون دەکەم لە خواى گەورە، کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ئەو زاتە هەمیشە زیندووە -الحي-ە، وبوونەوەرەکان بەڕێوە دەبات وپێداویستیەکانیان جێبەجێ دەکات -القیوم-ە، و بە تەوبەکردن دەگەڕێمەوە بۆ لای خواى گەورە)
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرکەسێک بڵێت: (أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه)(خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى کافرەکان -لە جیهاد- ڕای کردبێت، هەروەکو زانراوە ڕاکردن لە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوەدا یەکێکە لە حەوت تاوانە گەورەکان هەورەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە: (اجتنبوا السَّبع المُوبقات، ومنها: الفِرَار من الزَّحْف) واتە: (خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە ڕووخێنەرەکە، لەوانەش: ڕاکردن لە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوە -لە جیهاددا-)، وماناکە بەو شێوەیە ڕووندەبێتەوە ئەگەر مەبەست ئەوە بێت لە هەموو تاوانەکان تەوبەی کردووە، ولەنێویانیشدا: ڕاکردن لە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوە، بۆیە تەنها داواکردنی لێخۆشبوون ومرۆڤ لەسەر تاوانکردن بەردەوام بێت ئەمە هیچ سوودێکی نییە بەڵکو کاتێک سوودی دەبێت ئەگەر بەندە تەوبە بکات لە تاوانەکان. *(واتە: داواى لێخۆشبوون دەکەم لە خواى گەورە، کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ئەو زاتە هەمیشە زیندووە -الحي:ئەلحەی-ە، وبوونەوەرەکان بەڕێوە دەبات وپێداویستیەکانیان جێبەجێ دەکات -القیوم:ئەلقەیوم-ە، و بە تەوبەکردن دەگەڕێمەوە بۆ لای خواى گەورە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر