عَنْ أَبِي حُمَيْدٍ أَوْ عَنْ أَبِي أُسَيْدٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِذَا دَخَلَ أَحَدُكُمُ الْمَسْجِدَ فَلْيَقُلِ: اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ، وَإِذَا خَرَجَ فَلْيَقُلِ: اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە ئەبی حومەید ولە ئەبی ئوسەیدەوە كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^». ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتی خۆت لەسەر من بکەرەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵی خۆت لە تۆ دەکەم).
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئومەتەكەی كردووە بۆ ووتنی ئەو نزایانەی كە پێویستە بووترێن لەكاتی ویستی چوونە نێو مزگەوت ودەرچوون لێی، نزای چوونە نێو مزگەوت ؛ بەم شێوەیە: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^: داوا لە خوای گەورە دەكات ئەنجامدانی ئەو شتانەی بۆ ئاسان بكات ؛ كە دەبنە هۆی ئەوەی پەروەردگاری ڕەحمی پێبكات. ئەگەر بیەوێت لە مزگەوت دەربچێت پێویستە ئەم نزایە بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^: داوای فەزڵ وچاكەی زیاتر وڕزقی حەڵاڵ لە پەروەردگاری دەكات. ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتی خۆت لەسەر من بکەرەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵی خۆت لە تۆ دەکەم)