عن أنس بن مالك أن رسول الله صلى الله عليه وسلم ركب فرسا، فصُرِع عنه فجُحِش شِقُّه الأيمن، فصلى صلاة من الصلوات وهو قاعد، فصلَّينا وراءه قعودا، فلما انصرف قال: إنما جُعِل الإمام ليُؤتمَّ به، فإذا صلى قائما، فصلوا قياما، فإذا ركع، فاركعوا وإذا رفع، فارفعوا، وإذا قال: سمع الله لمن حمده، فقولوا: ربنا ولك الحمد، وإذا صلى قائما، فصلوا قياما، وإذا صلى جالسا، فصلوا جلوسا أجمعون.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە دەڵێت: جارێکیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سواری ئەسپێک بوو، لەسەر ئەسپەکە کەوت؛ تەنیشتی ڕاستی بریندار بوو، یەک نوێژ بە دانیشتنەوە نوێژی کرد، ئێمە لە پشتیەوە بە دانیشتنەوە نوێژمان کرد، وکاتێک تەواو بوو، فەرمووی: «ئیمام (پێشنوێژ) بۆ ئەوە دانراوە؛ بۆئەوەى (نوێژخوێنەکان) شوێنی بکەون (لە حاڵەتەکانى ناو نوێژدا)، ئەگەر (ئیمام) بە پێوە نوێژی کرد؛ ئێوەش بە پێوە نویژ بکەن، ئەگەر ڕکوعی برد؛ ئێوەش ڕکوع ببەن، وئەگەر سەری بەرز کردەوە (لە ڕکوع بردن)؛ ئێوەش سەرتان بەرز بکەنەوە (لە ڕکوع بردن)، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده) بڵێن: (ربنا ولك الحمد)**، وئەگەر بە پێوە نوێژی کرد؛ ئێوەش بە پێوە نوێژ بکەن، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد؛ ئێوەش هەمووتان بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن» *(واتە: خواى گەورە ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، **(واتە: پەروەردگارمان حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆ)
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سواری ئەسپێک بوو، لەسەر ئەسپەکە کەوت وتەنیشتی ڕاستی بریندار بوو، یەک نوێژ بە دانیشتنەوە پێشنوێژی بۆ هاوەڵان کرد، ئەوانیش لە پشتیەوە بە دانیشتنەوە نوێژیان کرد، وکاتێک نوێژکردن تەواو بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: نوێژخوێن دەبێت شوێنی ئیمام (پێشنوێژ) بکەوێت لە هەموو شتێکدا (لە هەموو حاڵەتەکانى ناو نوێژدا)، ئەگەر ئیمام تەکبیرەی کرد (ووتی: الله أكبر)؛ پاشان ئەویش (نوێژخوێن) دەبێت تەکبیر بکات، وئەگەر ئیمام ڕکوعی برد؛ (نوێژخوێن)یش دەبێت ڕکوع ببات، وئەگەر سوجدەى برد؛ (نوێژخوێن)یش دەبێت سوجدە ببات، وئەگەر ئیمام بە پێوە نوێژی کرد؛ (نوێژخوێن)یش دەبێت بە پێوە نوێژ بکات، وئەگەر ئیمام بە دانیشتنەوە نوێژی کرد؛ (نوێژخوێن)یش دەبێت بە دانیشتنەوە نوێژ بکات، ئەمە ئەگەر ئیمامەکە لە سەرەتای نوێژەوە بەم دانیشتنەوە نوێژ دەستپێبکات وبە شێوەیەکی ڕێک وفەرمی ئیمامەتی -پێشنوێژی- بۆ خەڵکی بکات، هەروەکو ئەوەى بەسەر هاوەڵاندا ڕوویدا -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو ڕۆژەى لەسەر ئەسپەکەى کەوت وتەنیشتی ڕاستی تووشی ئازار بوو بۆیە بە دانیشتنەوە نوێژی کرد وهاوەڵانیش لە پشتیەوە بە دانیشتنەوە نوێژیان کرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر