+ -

عَنْ أُمِّ قَيْسٍ بِنْتِ مِحْصَنٍ رَضيَ اللهُ عنها:
أَنَّهَا أَتَتْ بِابْنٍ لَهَا صَغِيرٍ لَمْ يَأْكُلِ الطَّعَامَ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَأَجْلَسَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي حَجْرِهِ، فَبَالَ عَلَى ثَوْبِهِ، فَدَعَا بِمَاءٍ، فَنَضَحَهُ وَلَمْ يَغْسِلْهُ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 223]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوم قەیس کچی میحسەنەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
کوڕێکی بچووکی هێنا بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە هێشتا خواردنی نەخواردبوو (هێشتا هەر شیرخۆر بوو)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر کۆشی داینا، بەڵام منداڵەکە میزی كرد بەسەر جلەکانیدا، ئەویش بانگی کرد ئاو بهێندرێت وپرژاندی بەسەر شوێنەکەیدا (شوێنی میزەكە لەسەر جلەکانى)، وجلەکەى نەشۆرد.

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 223]

شیکردنەوە

ئوم قەیس کچی میحسەن -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لەگەڵ کوڕێکی بچووکیدا کە دەستی بە خواردن نەکردبوو؛ چونكە هێشتا لە تەمەنی شیرخواردندا بوو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- منداڵەکەی لە باوەشی خۆی دانا، منداڵەکەیش میزی كرد بەسەر جلەکانی پێغەمبەردا، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- داوای ئاوی کرد، و پرژاندی بەسەر جلەکەیدا، و نەیشۆرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ ڕەوشت جوانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە ئەوپەڕی سادەییدا -بێ فیزیدا- بوو.
  2. هاندان وئامۆژگاری کردن بۆ جوان مامەڵەکردن وسادەیی -بێ فیزی- ونەرمونیان بوون بەرامبەر بە منداڵان، ودڵدانەوەی گەورەکان بە ڕێزگرتن لە منداڵەکانیان و دانانیان لە باوەشدا، وشتی لەو جۆرە.
  3. میزی منداڵی کوڕ پیسە ئەگەرچیش خواردنی نەخواردبێت بەهۆی حەز لێکردنەوە.
  4. کردەوەکەی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی دەوترێت (ئاوپرژاندن:نَضْح)، و ئەمە تایبەتە بە منداڵی بچووکی نێر کە هێشتا دەستی بە خواردنی خۆراک نەکردووە، بەڵام بۆ منداڵی مێ؛ پێویستە شوێنەواری میزەكەی بشۆردرێت تەنانەت ئەگەر بچووکیش بێت.
  5. ئەو جلەى یان شوێنەى پاشەڕۆی -پیسایی- منداڵی کوڕی پێوەیە کە شیری دایکی دەخواتەوە؛ دەبێت جلەکە یان شوێنەکە بشۆردرێت وەکو شۆردنیان بەهۆی هەر پیسیەکی تر.
  6. شۆردن دەبێـت کردەوەیەکی زیاتر لەخۆ بگرێت لەگەڵ ئاو پێداکردنی -ئاو پێگەیاندنی-.
  7. باشتر وایە پەلە بکرێـت لە پاککردنەوەى شوێنە پیس بووەکە؛ بۆئەوەى پەلە بکرێت لەنەهێشتنی شتە پیسەکە، و بۆئەوەی لە بیریان نەچێت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی داری مەجەری الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر