عن أبي أمامة صُدي بن عجلان الباهلي رضي الله عنه قال: سَمِعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يَخطُبُ في حَجَّة الوَدَاع، فقال: «اتَّقُوا الله، وصَلُّوا خَمسَكُم، وصُومُوا شَهرَكُم، وأَدُّوا زَكَاة أَموَالِكُم، وأَطِيعُوا أُمَرَاءَكُم تَدخُلُوا جَنَّة رَبِّكُم».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد وابن حبان. تنبيه: عند أحمد بدل اتقوا: [اعبدوا ربكم]، وعندهما: (ذا أمركم) أما (أمراءكم) فلفظ ابن حبان]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ئومامە صودی کوڕی عەجلانی باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- بوو لە حەجی ماڵئاواییدا وتاری دەدا، وفەرمووی: «تەقوای خوای گەورە بکەن، وپێنج نوێژەکانتان ئەنجام بدەن، ولە مانگەکەتاندا ڕۆژوو بگرن، وزەکاتی ماڵەکانتان (پارەکانتان) دەربکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان (ئەمیرەکانتان) بن؛ ئەگەر وا بکەن ئەوا دەچنە ناو بەهەشتی پەروەردگارتانەوە».
صەحیحە - ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە حەجی ماڵئاواییدا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وتاری دا لە ڕۆژی عەرەفە، و وتارەکانى ڕۆژی قوربانی کردن، وئامۆژگاری خەڵکی کرد وبیریانی هێنایەوە، وئەم وتارە لە وتارە راتیبەکانە کە سونەتە ئەو کەسەی پێشەوای حاجیەکان وتار بۆ خەڵکی بدات وەکو چۆن پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وتاری دا ، لەو باسانەى کە لە یەکێک لەم وتارانەى باسیکرد ئەمە بوو: (ئەی خەڵکینە تەقوای خوای گەورە بکەن): فەرمانى پێیان کرد پارێزکار بن و واجبەکان جێبەجێ بکەن ودوور بن لە نەهی لێکراوەکان، تەقواى ئەو خودایە بکەن کە ئەوانی دروستکردووە ونیعمەتی بێ شوماری پێیان بەخشیوە، وهیدایەتی داون بۆ وەڵامدانەوەی بانگەوازی پەیامەکەى. (وپێنج نوێژەکانتان ئەنجام بدەن): واتا پێنج نوێژە فەرزەکە بە جوانی وڕێکی ولە کاتی خۆی ئەنجامی بدەن بەو شێوەیەی لە شەریعەت فەرمانى پێکراوە. (ولە مانگەکەتاندا ڕۆژوو بگرن): واتە مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بن، وهەروەها فەرمووی: (، وزەکاتی ماڵەکانتان (پارەکانتان) دەربکەن): واتە بیدەن بەو کەسانەى کە شایستەن وڕەزیل مەبن. (، وگوێڕایەڵی کاربەدەستەکانتان (ئەمیرەکانتان) بن): واتا ئەوانەى خواى گەورە کردوونی بە ئەمیر وکاربەدەست بە سەر ئێوە؛ ئەمە کاربەدەست وئەمیری ناوچەکان وهەروەها کاربەدەستی (ئەمیری) سەرەکیش دەگرێـتەوە -ئەمیری وڵات (سەرۆکی وڵات)-، واجبە لە سەر خەڵکی گوێڕایەڵیان بن مەگەر لە شتێک نەبێت کە تاوان بێت وپێچەوانەى فەرمانەکانى شەریعەت بێت، ولە تاوان وگوناهدا نابێت گوێڕایەڵی بکرێن ئەگەر فەرمانیشی پێبکەن، چونکە نابێت گوێڕایەڵی هیچ بوونەوەرێک بکرێت ئەگەر فەرمانەکە پێچەوانی فەرمانى پەروەردگاری بەرز وپیرۆز بوو، ئەوەى ئەم کردەوانەى پێشوو ئەنجامبدات کە لە فەرموودەکەدا باسکراوە ئەوا پاداشتی بەهەشتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر