عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا:
أَنَّ تَلْبِيَةَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَبَّيْكَ اللهُمَّ، لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ وَالنِّعْمَةَ لَكَ وَالْمُلْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ» قَالَ: وَكَانَ عَبْدُ اللهِ بْنُ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا يَزِيدُ فِيهَا: لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ، وَسَعْدَيْكَ، وَالْخَيْرُ بِيَدَيْكَ، لَبَّيْكَ وَالرَّغْبَاءُ إِلَيْكَ وَالْعَمَلُ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1184]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
(تەلبیە)ی^ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە بوو: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك»، واته: «خودایە وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە هیچ هاوبەش وشەریکێکت نیە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاس ونیعمەت وموڵکێک تەنها هەر بۆ تۆیە، هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە». ڕاوی لە عبد الله وە دەڵێت: وعبداللەی کوڕی عومەر ئەمەی زیاد دەکرد: «لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ، والخير بيديك، وَالرَّغْبَاءُ إليك والعمل»، واته: «وەڵامی تۆم دایەوە وەڵامی تۆم دایەوە، ودڵخۆش وئاسوودەمان بکە لەسەر پەرستنی تۆ، وخێر هەمووی لە نێو دەستەکانی تۆدایە، وەڵامی تۆم دایەوە ومەبەستمان تەنها تۆیە لە داواکردنی پاداشت وکردەوەکانمان تەنها هەر بۆ تۆیە». ^(تەلبیە واتا: زیكری وەڵامدانەوەی بانگکردن بۆ ئەنجامدانی حەج وعومرە لە ماڵی خودا).
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1184]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە مەراسیمەكانی حەج وعومرە دەستپێبكات؛ بەم شێوەیە تەلبیەی دەكرد ودەیووت: (لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ:خودایە وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە، وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە)؛ وەڵامدانەوە لەكاتی خۆی، لەپاش وەڵامدانەوەی ئەوەی بانگت بۆ كردین لە دڵسۆزی وتەوحید -یەك خوا پەرستی- وحەج كردن وهتد، (لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ:وەڵامی بانگەوازی تۆم دایەوە هیچ هاوبەش وشەریکێکت نیە)؛ تەنها تۆ شایستەی پەرستنیت، هیچ هاوبەشێكت نییە لە پەروەردگاری وخودایەتی -پەرستراوێتی- وناو وسیفەتەكانت، (إن الحمد:بە دڵنیاییەوە هەموو حەمد وسوپاسێك)؛ وستایش و وەسفكردنێك، (والنعمة:ونیعمەتێك)؛ لە تۆوەیە وتۆ دەیبەخشی، (لك:هەر بۆ تۆیە)؛ بەرەو لای تۆ ئاراستە دەكرێت لە هەموو حاڵەتێكدا، (والملك:وموڵكێك)؛ بەهەمان شێوە هەر هی تۆیە، (لا شريك لك:هیچ هاوبەش وهاوەڵێکت نییە)؛ هەمووی بەتەنها بۆ تۆیە. ئیبن عومەر ئەمەی بۆ تەلبیەكە زیاد دەکرد ودەیووت: «لَبَّيْكَ لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ:وەڵامی تۆم دایەوە وەڵامی تۆم دایەوە، ودڵخۆش وئاسوودەمان بکە لەسەر پەرستنی تۆ)؛ ئاسوودەیمان پێببەخشە لەپاش ئاسوودەیی، (والخير بيديك:وخێر هەمووی لە نێو دەستەکانی تۆدایە)؛ هەموو لە فەزڵ وبەخشندەیی تۆوەیە، (وَالرَّغْبَاءُ إليك:وەڵامی تۆم دایەوە ومەبەستمان تەنها تۆیە لە داواکردنی پاداشت)؛ پرسیار وداوا كردن تەنها لە ئەو كەسە دەكرێت كە هەموو خێرێك لەنێو دەستیدایە، (والعمل:وکردەوەکانمان تەنها هەر بۆ تۆیە)؛ چونكە تەنها تۆ شایستەی پەرستنیت.