عن بريدة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «حُرْمَةُ نساء المجاهدين على القَاعِدِين كَحُرْمَةِ أُمَّهَاتِهِم، ما من رَجُلٍ من القَاعِدِين يَخْلِف رجُلا من المجاهدين في أهله، فَيَخُونُهُ فيهم إلا وقَف له يوم القيامة، فيأخذ من حسناته ما شاء حتى يَرْضى» ثم التفت إلينا رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال: «ما ظنَّكم؟».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «حەرامبوونی ئافرەتانى موجاهیدەکان لەسەر نەڕۆیشتووان (بۆ جیهاد) وەکو حەرامبوونی دایکیانە لەسەریان، هەر پیاوێک لەوانەى نەڕۆیشتوون (بۆ جیهاد) کاتێک سەرپەرشتی خێزانى پیاوێک لە موجاهیدەکان دەکات، وخیانەتیان لێبکات لە خێزانیاندا ئەوا دەوەستێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش موجاهیدەکە، وئەویش (موجاهیدەکە) لە چاکەکانى دەبات هەتاوەکو ڕازی دەبێت»، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاوڕی بۆ لامان دایەوە فەرمووی: «ئایا گومانتان چییە (هیچ شتێک جێدەهێڵێت -لە چاکەکان-)؟».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

بنچینە ئەوەیە ئافرەت حەرامە لەسەر پیاوانى بیانی وئەم حەرامبوونەش زیاترە سەبارەت بە خێزانەکانى موجاهیدەکان ئەوانەى کە دەرچوون لە پێناو خواى گەورە بۆ جیهاد وتێکۆشان لە پێناوى خواى گەورە -سبحانه وتعالى- وئافرەتەکانیان لە پاش خۆیان جێهێشتووە، ومتمانەیان بە ئەوانە هەیە کە ماونەتەوە بۆئەوەى وەکو سپاردە بیانپارێزن لە شەڕی خراپەکاران. بۆیە واجبە لەسەر ئەوانەى کە دەرنەچوون بۆ جیهاد لە پێناو خواى گەورە؛ شەرەف وناوبانگی ئەو ئافرەتانە ومێردەکانیان بپارێزن ونەبنە هۆی تانەدان لە شەرەف وناوبانگیان، نە بە تەنها مانەوە لەگەڵ ئەو ئافرەتانە ونە بە نەزەرکردن وسەیر کردنیان ونە بە قسەی ناڕەوا ودوور لە ڕەوشتی بەرز؛ چونکە ئەوان حەرامن لەسەریان هەروەکو حەرامبوونی دایکیان لەسەریان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە پێویستە مرۆڤ ئەوەى لەسەریەتی بەرامبەریان لە جێبەجێکردنی پێداویستیەکانیان وچاودێری کردنیان وپاراستنیان وگەیاندنی خێر وچاکە بۆیان ولابردنی زیان لەسەریان ونابێت خیانەت لەو موجاهیدانە بکات یان هەوڵبدات بکەوێتە نێو کارێکی حەرامەوە. -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (هەر پیاوێک لەوانەى نەڕۆیشتوون -بۆ جیهاد- کاتێک سەرپەرشتی خێزانى پیاوێک لە موجاهیدەکان دەکات، وخیانەتیان لێبکات لە خێزانیاندا ئەوا دەوەستێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا لە پێش موجاهیدەکە، وئەویش -موجاهیدەکە- لە چاکەکانى دەبات هەتاوەکو ڕازی دەبێت): واتا هەرکەسێک دەستدرێژی بکاتە سەر خێزانەکانى موجاهیدەکان لەکاتێکدا ئەوان ئامادە نین وخیانەت بکات، ئەوا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوخسەت دەدات بە موجاهیدەکە بۆئەوەى لە چاکەکانى ئەو خیانەتکەرە ببات؛ بۆیە موجاهیدەکە لە چاکەکانى خیانتەکەرەکە دەبات هەتاوەکو ڕازی دەبێت وئاسوودە دەبێت هێندە چاکەى لێبردووە. پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئاوڕی بۆ لای هاوەڵان دایەوە وفەرمووی: (ئایا گومانتان چییە -هیچ شتێک جێدەهێڵێت -لە چاکەکان-؟): ئایا گومانتان چییە سەبارەت بە ویست وئارەزووی موجاهیدەکە لەسەر بردنی چاکەکان وزۆرکردنیان لەو ڕۆژە سەختەدا؟ واتا هیچ چاکەیەکی بۆ جێناهێڵێت وهەمووی دەبات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر