عن جَرير رضي الله عنه قال: سألت رسول الله صلى الله عليه وسلم عن نظر الفَجْأَةِ فقال: «اصْرِف بَصَرك».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جەریرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، فەرمووی: «چاوت وەربگێڕە (چاوت لابدە لەسەر ئافرەتەکە)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

جەریری کوڕی عبداللە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پرسیاری لە پێغەمبەری خودا کرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، وسەیرکردنی لەناکاو بریتیە لەوەى کاتێک لە ناکاو ئافرەتێک بە لای مرۆڤدا تێپەڕ دەبێت؛ وئەویش سەیری دەکات بە نائەنقەست، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (چاوت وەربگێڕە -چاوت لابدە لەسەر ئافرەتەکە-) واتا چاوت بەرەو شوێنێکی تر ببە ولەسەر ئافرەتەکە لای بدە بۆئەوەى بەردەوام نەبیت لە سەیرکردن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر