عن أبي ذر رضي الله عنه قال: قيل لرسول الله صلى الله عليه وسلم : أرأيت الرَّجل الذي يعمل العمل من الخَير، ويَحمدُه الناس عليه؟ قال: «تلك عاجِل بُشْرَى المؤمن».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە پیاوێک کردەوەى چاک دەکات، وخەڵکی بەهۆیەوە ستایشی دەکەن؟ فەرمووی: «ئەوە موژدەى بەپەلەیە بۆ ئیماندار».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: مرۆڤ لەوەیە کردەوەیەک بکات ومەبەستی خەڵکی نەبێت، پاشان خەڵکی ستایشی دەکەن بەهۆی ئەم کردەوەیە ودەڵێن فڵان زۆر خێر دەکات وزۆر چاکەکارە وزۆر پەرستن ئەنجامدەدات وهاوشێوەى ئەمانە؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-سەبارەت بە ئەمە فەرمووی: (ئەوە موژدەى بەپەلەیە بۆ ئیماندار)، ئەمیش بەهۆی ستایشکردنی چونکە ئەگەر خەڵکی ئیمانداری چاک بە باشە ستایشی کەسێک بکەن ئەوان شاهێدی دەری خواى گەورەن لەسەر زەوی، بۆیە کاتێک جەنازەیەک تێپەڕ بوو بە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی خەڵکی بە خێر وچاکە وەسفیان کرد؛ ئەویش فەرمووی: زامنکرا، وپاشان جەنازەیەکی تر تێپەڕ بوو ئەوانیش بە خراپە وشەڕ وەسفیان کرد، فەرمووی: زامنکرا، ووتیان: چی زامنکرا ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: (ئەوەى یەکەم بەهەشتی بۆ زامنکرا وئەوەى دووەم دۆزەخی بۆ زامنکرا؛ ئێوەى شاهێدی دەری خواى گەورەن لەسەر زەوی). ئەمیش ماناى ئەم فەرموودەیە: (ئەوە موژدەى بەپەلەیە بۆ ئیماندار). وجیاوازى لە نێوان ئەم کەسە وئەوەى کردەوە بۆ ڕیا ئەنجامدەدات ئەوەیە کەسی ڕیاباز تەنها بۆ ئەوە کردەوە دەکات بۆئەوەى خەڵکی بیبینن وستایشی بکەن ولەم حاڵەتەدا شیرکی بۆ خواى گەورە بڕیارداوە، بەڵام ئەو کەسەی کە بە دڵسۆزی بۆ خواى گەورە کردەوە دەکات وبە هیچ شێوەیەک ستایشی خەڵکی نەهاتووە بە بیریدا وگوێی پێنادات ئەگەر ستایش بکرێت یان ڕەخنەی لێبگیرێت؛ بۆیە ئەگەر بزانن پەرستنێکی ئەنجامداوە ئەوا ستایشی دەکەن و بە باشە وەسفی دەکەن ئەمە ڕیا نییە؛ ئەمە موژدەى خێرا و بەپەلەیە بۆ ئیماندار، چونکە جیاوازى نێوان ئەم کەسە وکردەوەى ڕیاباز جیاوازییەکی زۆر مەزنە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر