+ -

عَنْ أَنَسٍ رَضيَ اللهُ عنه أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَتَبَاهَى النَّاسُ فِي الْمَسَاجِدِ».

[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي وابن ماجه] - [سنن أبي داود: 449]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو خەڵکی شانازی دەکەن بە (دروستکردن وڕازاندنەوەی) مزگەوتەکان».

[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 449]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە نیشانەكانی نزیكبوونەوەی قیامەت وكۆتایی دونیا ئەوەیە خەڵکی شانازی دەکەن بە ڕازاندنەوەی مزگەوتەکان، یان شانازی دەكەن بە دونیا لە نێو مزگەوتدا؛ لەكاتێكدا مزگەوت تەنها بۆ یادی خوای گەورە دروستكراوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامبوونی شانازی کردن بە دروستکردنی مزگەوتەکان، وکردەوەیەکی قبوڵ نەکراوە؛ چونکە بۆ خواى گەورە ئەم کردەوەیەی نەکردووە.
  2. نەهی کردن لە ڕازاندنەوەى مزگەوتەکان بە ڕەنگی جیاواز ونیگار ونەخش ونووسین؛ چونکە دەبێتە هۆی سەرقاڵکردنی ئامادەبووان ونوێژخوێنەکان بە سەیرکردنیان.
  3. سیندی دەڵێت: ئەوەی لەم فەرموودەیەدا باسكراوە هاتۆتە دی لە ئێستادا وئەوەی ڕوودەدات شاهێدی بۆ ڕاستگۆیی فەرموودەكە دەدەن، بۆیە ئەم فەرموودەیە لە ڕیزی موعجیزە سەرسوڕهێنەرەكانی پێغەمبەرن -صلى اللە علیە وسلم-.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر