عن عائشة رضي الله عنها قالت: « خَسَفَتِ الشمس على عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم فصَلَّى رسول الله صلى الله عليه وسلم بالناس. فأطال القيام، ثم ركع، فأطال الركوع، ثم قام، فأطال القيام -وهو دون القيام الأول- ثم ركع، فأطال الركوع -وهو دون الركوع الأول- ثم رفع فأطال القيام -وهو دون القيام الأول- ثم سجد، فأطال السجود، ثم فعل في الركعة الأخرى مثل ما فَعَل في الرَّكعة الأولى، ثم انصرف، وقد تَجَلَّتْ الشمس، فخَطَب الناس، فحَمِد الله وأَثْنَى عليه، ثُمَّ قال: إِنَّ الشَّمس والقمَر آيَتَان مِن آيات الله، لا ينْخَسِفَانِ لموت أحد ولا لِحَيَاته، فَإِذا رَأَيتُم ذلك فَادْعُوا اللَّه وكَبِّرُوا ، وصَلُّوا وتَصَدَّقُوا. ثم قال: يا أُمَّة مُحمَّد، واللهِ ما من أحد أغْيَرُ من الله أن يَزْنِيَ عبده أو تَزْنِيَ أَمَتُهُ. يا أُمَّةَ محمد، والله لو تعلمون ما أعلم لَضَحِكْتُمْ قليلا ولَبَكَيْتم كثيرا». وفي لفظ: «فاسْتَكَمَل أَرْبَع رَكَعَاتٍ وَأَرْبَع سَجَدَاتٍ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خۆر گیران ڕوویدا لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی کرد. زۆر وەستا، پاشان چوو بۆ ڕکوع بردن، زۆر مایەوە لە ڕکوع بردن، پاشان هەستایەوە، وزۆر وەستا -کەمتر بوو لە ماوەی یەکەم وەستان- پاشان چوو بۆ ڕکوع بردن، وزۆر مایەوە -لە ماوەی ڕکوع بردنی یەکەم کەمتر بوو- پاشان هەستایەوە (لە ڕکوع بردن) وزۆر لە وەستان مایەوە (لە وەستانی یەکەم کەمتر بوو)، پاشان چوو بۆ سوجدە بردن، وزۆر لە سوجدە بردن مایەوە، پاشان ئەوەى لە ڕکاتی یەکەم ئەنجامیدا لە ڕکاتی دووەمیش ئەنجامیدا، پاشان نوێژەکەى تەواو کرد (سەلامی دایەوە)، خۆر هەڵهاتبوو، وتاری بۆ خەڵکی دا، حەمد وسوپاسی خودای کرد وستایشی کرد، پاشان فەرمووی: «خۆر ومانگ دوو نیشانەن لە نیشانەکانى خواى گەورە، بەهۆی مردنی یان لەدایکبوونی هیچ کەسێک تووشی گیران نابن، ئەگەر (خۆر یان مانگ گیرانتان) بینی؛ داوا لە خودا بکەن (بپاڕێنەوە) وتەکبیرات بکەن ونوێژ بکەن وخێر ئەنجامبدەن»، پاشان فەرمووی: «ئەی ئومەتی موحەمەد، هیچ یەکێک غیرەت ناکات وەکو خواى گەورە کاتێک بەندەکەیەکی پیاو یان ئافرەت زینا دەکات. ئەی ئومەتی موحەمەد، والله ئەوەى من دەیزانن ئەگەر ئێوە بیزانن؛ ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان». ولە گێڕانەوەیەکدا: «چوار ڕکوع بردن وچوار سوجدە بردنی تەواو کرد (کامڵ کرد)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

خۆرگیران ڕوویدا لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونکە خۆرگیران دیاردەیەکی سروشتی نەبوو بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆیان ئەنجامدا بە نوێژێک شێوازەکەی جیاواز بوو لە نوێژەکانى تر، هەستا وپێشنوێژی بۆ خەڵکی کرد وزۆر وەستا لە پاش تەکبیرەی ئیحرام (یەکەم: الله أکبر)ی چوونە ناو نوێژ، وپاشان چوو بۆ ڕکوع بردن وزۆر لە ڕکوع بردن مایەوە، وپاشان هەستایەوە وقورئانی زۆر خوێند بەڵام کەمتر لەوەى یەکەم جار، وپاشان چوو بۆ ڕکوع بردن وزۆر لەم حاڵەتەدا مایەوە کەمتر لە ڕکوع بردنی یەکەم، وپاشان هەستایەوە لە ڕکوع بردن وفەرمووی: (سمع الله لمن حمده ربنا ولک الحمد) واتە: (خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن؛ ئەی پەروەردگار حەمد وسوپاس بۆ تۆ)، وپاشان قورئانی نەخوێند وچوو بۆ سوجدە بردن وزۆر لە سوجدە بردن مایەوە، ولە ڕکاتی دووەمدا بەهەمان شێوە هەموو ئەمانەى ئەنجامدا بەڵام ماوەکەیان لە سوجدە بردنی یەکەم کەمتر بوو، وهەر پایەیەک (ڕوکنێک) ماوەکەى لە پایەکەى پێشووتری کەمتر بوو، هەتاوەکو چوار ڕکوع بردن وچوار سوجدە بردنی تەواو کرد لە دوو ڕکاتدا، وپاش خوێندنی تەحیات سەلامی دایەوە ونوێژەکەى تەواو کرد، و خۆرگیرانەکە نەما؛ وتاری بۆ خەڵکی دا هەروەکو خووی ئاسایی خۆی لە بۆنەکاندا، حەمد وسوپاسی خودای کرد وئامۆژگاریانی کرد، ڕێکەوت وابوو ئەو ڕۆژە؛ ڕۆژی مردنی ئیبراهیمی کوڕی بوو -ڕەزاى خواى لێبێت-، هەندێک خەڵک ووتیان: خۆرگیرا بەهۆی مردنی ئیبراهیمەوە، ئەمیش بەهۆی بیروباوەڕی پوچەڵی جاهیلیەتەوە کە دەیانووت: خۆر ناگیرێت مەگەر بەهۆی مردنی مەزنێک یان لەدایکبوونی مەزنێکەوە نەبێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی لە ئامۆژگاریکردنی ودڵسۆز بوونی لە گەیاندنى پەیامەکەیدا؛ سوود بە خەڵکی بگەیەنێت وئەم خوڕافیات وبیروباوەڕ پوچەڵانە لە مێشکیان دەربهێنێت، کە هیچ بەڵگەیەکی دروست یان ئەقڵێکی سەلامەت پشتیوانی لێناکات، وحیکمەت ودانایی لە خۆرگیران ومانگ گیرانی ڕوونکردەوە فەرمووی: خۆر ومانگ دوو نیشانەن لە نیشانەکانى خواى گەورە، بەهۆی مردنی یان لەدایکبوونی هیچ کەسێک تووشی گیران نابن، خوای گەورە بە هێز ودەسەڵاتی خۆی ئەمە ئەنجامدەدات بۆئەوەى بەندەکانی بترسێنێت، ونیعمەتەکانی خودایان بیر بکەوێتەوە، ئەگەر (خۆر یان مانگ گیرانتان) بینی؛ داوا لە خودا بکەن (بپاڕێنەوە) وتەکبیرات بکەن ونوێژ بکەن وتەوبە بکەن وخێر ئەنجامبدەن، چونکە ئەمانە دەبنە هۆی لاچوون ونەمانی بەڵایەک کە لەوەیە ڕووبدات یان داببەزێت بۆ سەر زەوی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێک لە تاوانە گەورەکانی باسکرد کە دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە ئەویش بریتیە لە تاوانی زینا کە هۆکاری نەمانی ڕەوشتە جوانەکانە لە مرۆڤ ولە کۆمەڵگاکاندا، وهۆکارە بۆ توڕەیی وسزای خواى گەورە بۆ سەر بەندەکان، ولەم فەرموودەیە پەیامبەری ڕاستگۆ دەفەرموێت: ئەی ئومەتی موحەمەد، والله، هیچ یەکێک غیرەت ناکات وەکو خواى گەورە کاتێک بەندەکەیەکی پیاو یان ئافرەت زینا دەکات. وپاشان پێیانی فەرموو کە ئەوان هیچ شتێک سەبارەت بە سزاکانی خواى گەورە نازانن، وئەگەر ئەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیزانێت ئەوان بیزانن ئەوا تووشی ترس دەبوون وزۆر دەگریان ودڵتەنگ دەبوون وکەم پێدەکەنین.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان