+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ:
«أَحَبُّ الْبِلَادِ إِلَى اللهِ مَسَاجِدُهَا، وَأَبْغَضُ الْبِلَادِ إِلَى اللهِ أَسْوَاقُهَا».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 671]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خۆشەویستترین شوێن لە لای الله مزگەوتەکانن، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 671]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە خۆشەویستترین شوێن لە لای الله -عز وجل- مزگەوتەکانن؛ چونكە شوێنی پەرستنن، ولەسەر تەقواداری بنیات نراون، وڕقاویترین شوێن لە لای الله بازاڕەکانن؛ چونكە زۆر جار شوێنی فێڵ وهەڵخەڵەتاندن وڕیبا وسوێندی درۆ وشكاندنی پەیمان وپشتكردنن لە یادی الله.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پیرۆزی وڕێزداری وپلە وپایەی مزگەوت؛ چونکە ئەوانە ماڵی خودان وتێیاندا زۆر یادی خواى گەورە دەکرێت.
  2. هاندان بۆ پابەند بوون بە مزگەوت، وزۆر ڕۆیشتن بۆی؛ بۆئەوەی خوای گەورە بەندەی خۆش بوێت ولێی ڕازی بێت، وهاندان بۆ كەم سەردانیكردنی بازاڕەكان مەگەر بەهۆی شتێكی پێویستەوە نەبێت؛ ئەمیش بۆ خۆ بەدوور گرتن لە هۆكارەكانی توڕەیی الله.
  3. نەوەوی دەڵێت: مزگەوتەكان شوێنی دابەزینی ڕەحمەتن وبازاڕەكان بە پێچەوانەوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر