عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما مرفوعاً: «ما من غازيَةٍ أو سَرِيَّةٍ تغزو فَتَغْنَم وَتَسْلَمُ إلا كانوا قد تَعَجَّلُوا ثُلُثَي أُجُورِهِمْ، ومَا من غَازِيَةٍ أَوْ سَرِيَّةٍ تُخْفِقُ وَتُصَابُ إِلاَّ تم أُجُورُهُمْ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر کۆمەڵێک یان مەفرەزەیەک دەربچن بۆ جیهاد کردن، دەستکەوت (غەنیمە) بەدەست بهێنن وبە سەلامەتی بگەڕێنەوە؛ دوو لەسەر سێی پاداشتەکەیان پێدراوە لەم دونیایەدا، وهەر کۆمەڵێک ومەفرەزەیەک دەربچن بۆ جیهاد کردن، شکست بهێنن وبریندار بن؛ پاداشتی تەواویان لە قیامەتدا پێدەبەخشرێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە دوو ئەگەری تێدایە: 1- هەر مەفرەزەیەک دژی دوژمنان جەنگا وپاشان بە سەلامەتی گەڕانەوە ودەستکەوتیان بەرکەوت، پاداشتیان کەمترە لەو مەفرەزەیەی کە سەلامەت نەبووە، یان سەلامەت بوون بەڵام دەستکەوتیان بەرنەکەوتووە، ئەمە ڕای ئیمام نەوەوییە -ڕەحمەتی خواى لێبێت-. 2- فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ حەڵاڵبوونی دەستکەوتەکانى جەنگ (غەنیمە) نەک بەڵگە بێت بۆ کەمبوونەوەى پاداشت، بەڵکو ئەوەى تێدایە لەوەیە هەندێک پاداشت لەم دونیایە بەدەست بهێندرێت، ئەوەى دەستکەوتی بەدەستهێناوە وئەوەیشی بەدەستی نەهێناوە پاداشتیان وەکو یەکە، بەڵام ئەوەى بەدەستی هێناوە دوو لەسەر سێی پاداشتەکەى بۆ پێش خراوە لەم دونیایەدا، بەڵام کۆی گشتی پاداشتەکەیان وەکو یەک دەبێت، لە قیامەتدا خواى گەورە بە ئەوانە دەبەخشێت کە دەستکەوتیان بەدەست نەهێناوە هێندەى ئەوەى لەدەستیان چووە؛ وخواى گەورە پاداشتەکان چەند جار دەکات بۆ هەرکەسێک بیەوێت، ئەم ڕاڤەکردنی ئیبن عبد البرە -ڕەحمەتی خواى لێبێت-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان