عن عائشة رضي الله عنها مرفوعاً: «ما ضرب رسول الله صلى الله عليه وسلم شيئا قَطُّ بيده، ولا امرأة ولا خادما، إلا أن يجاهد في سبيل الله، وما نيِل منه شيء قَطُّ فينتقم من صاحبه، إلا أن ينتهك شيء من محارم الله تعالى، فينتقم لله تعالى».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- بە دەستەکانى لە هیچ شتێکی نەداوە، ونە ئافرەت ونە خزمەتکار، مەگەر لە جیهاد کردندا بێت لە پێناو خواى گەورە، هەرگیز تۆڵەی نەدەکردەوە بۆ نەفسی خۆی بەرامبەر ئەو کەسەى (کە ئازاری داوە)؛ مەگەر سەرپێچی سنوورێکی خواى گەورە کرابێت، بۆیە لە پێناو خواى گەورە تۆڵەی دەسەندەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەوە بوو کە هەرگیز لە هیچ ئافرەتێک یان خزمەتکارێکی نەداوە، وهەروەها تەنانەت لە ئاژەڵ وهیچ شتێکی تریشی نەداوە، چونکە خووی خەڵکی بەو شێوەیە بوو لەو سەردەمەدا لە ئەمانە بدەن، ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە ئافرەت وخزمەتکاری نەدابێـت ئەوا بێگومان لە هیچ شتێکی تریشی نەداوە، مەگەر لە کاتی جیهاد کردن بێت لە پێناو خواى گەورە بۆ سەرخستنی وشەی خواى گەورە (سەرخستنی ئیسلام)، وئەگەر کەسێک شتێکی بەرامبەر بکردایە ئەوا هەرگیز تۆڵەى لێنەدەکردەوە، بەڵکو لێبووردە بوو وئارامگر بوو بەرامبەریان، مەگەر سەرپێچی سنوورێکی خواى گەورە بکرایە (حەرامێک بکرایە) ؛ هەرگیز ڕازی نەدەبوو بۆیە لە پێناو خوای گەورە تۆڵەى دەسەندەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان