+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنينَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّهَا قَالَتْ:
مَا خُيِّرَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَيْنَ أَمْرَيْنِ إِلَّا أَخَذَ أَيْسَرَهُمَا، مَا لَمْ يَكُنْ إِثْمًا، فَإِنْ كَانَ إِثْمًا كَانَ أَبْعَدَ النَّاسِ مِنْهُ، وَمَا انْتَقَمَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِنَفْسِهِ إِلَّا أَنْ تُنْتَهَكَ حُرْمَةُ اللَّهِ، فَيَنْتَقِمَ لِلَّهِ بِهَا.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 3560]
المزيــد ...

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو شتدا ئەوا ئاسانتریانی هەڵدەبژارد، ئەگەر گوناهـ نەبوایە، ئەگەر گوناهـ بوایە؛ ئەوا دوورترین کەس بوو لە كردنى، وهەرگیز پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ نەفسی خۆی تۆڵەی نەدەسەندەوە، مەگەر سنورێک لە سنورەکانی الله پێشێل بکرایە، بۆیە لە پێناو الله تۆڵەی دەسەندەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 3560]

شیکردنەوە

دایكی ئیمانداران (عائیشە) -ڕەزای خوای لێبێت- باسی هەندێك لە ڕەوشتەكانی پێغەمبەرمان بۆ دەكات -صلى اللە علیە وسلم-، لەو ڕەوشتانەیش: ئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو شتدا ئەوا ئاسانترینیانی هەڵدەبژارد؛ ئەگەر ئاسانترەكە گوناهی تێدا نەبووایە، ئەگەر بەم شێوەیە بووایە ئەوا دوورترین كەس بوو لێی ولەم حاڵەتەدا قورسترینی هەڵدەبژارد. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز بۆ نەفسی خۆی تۆڵەی نەدەسەندەوە، بەڵكو چاوپۆشی دەكرد ولێبووردە بوو دەرهەق بە مافەكانی؛ مەگەر سنورێک لە سنورەکانی الله پێشێل بکرایە ئەو كاتە لەپێناو الله تۆڵەی دەسەندەوە، وتوندترین كەس بوو لە توڕەییدا لە پێناو خوای گەورە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هەڵبژاردنی ئاسانترین ڕێگا لە هەموو كاروبارێكدا؛ سوننەتە، بەمەرجێك تاوانی تێدا نەبێت.
  2. ئاسانکاری ئاینی ئیسلام.
  3. توڕەبوون لە پێناو خواى گەورە -سبحانه وتعالى-؛ ڕێگەپێدراوە.
  4. ڕوونکردنەوەى ئەو ڕێبازەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری بووە لە لەسەرخۆیی وئارامگری وجێبەجێکردنی شەریعەتی خوای گەورە بە هەق وڕاستی.
  5. ئیبن حەجەر دەڵێت: ئاماژەیە بۆ وازهێنان لە هەڵبژاردنی ڕێگای سەخت وگران، وڕازی بوون بە ئاسان، ودووركەوتنەوە لە پێداگیری لە داواكردنی شتانێک؛ بەتایبەت لە كە زەروڕیاتی ژیان نەبێـت.
  6. هاندان بۆ لێ بوردەیی لە هەموو شتێکدا جگە لە مافەكانی خوای گەورە نەبێـت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان