1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەرکەسێک بەندەیەکی مسوڵمان ئازاد بکات؛ خواى گەورە بەرامبەر بە ئەندامێکی ئەو ئەندامێکی ڕزگار دەکات لە دۆزەخ، تەنانەت دامێنی بە دامێنی

عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «من أعتق رقبة مسلمة أعتق الله بكل عضو منه، عضوًا منه في النار، حتى فرجه بفرجه».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بەندەیەکی* مسوڵمان ئازاد بکات؛ خواى گەورە بەرامبەر بە ئەندامێکی ئەو ئەندامێکی ڕزگار دەکات لە دۆزەخ، تەنانەت دامێنی بە دامێنی». *(بەندە: مەبەست کۆیلە -عبید-ە کە لەو سەردەمەدا دەکڕان ودەفرۆشران)

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ڕوونکردنەوەى فەزڵ وپاداشتی ئازادکردنی بەندەى مسوڵمانی تێدایە، هەرکەسێک بەندەیەکی* مسوڵمان ئازاد بکات؛ وەکو ئەو وایە لاشەی خۆی ڕزگارکردبێت لە ئاگری دۆزەخ، ئازادکردنی بەندە مسوڵمانەکان هۆکاری شکۆداری وسەربەرزییە بۆ مسوڵمانان ئەمیش بەهۆی لابردنی زەلیلێتی بەندایەتی لەسەریان. *(بەندە: مەبەست کۆیلە -عبید-ە کە لەو سەردەمەدا دەکڕان ودەفرۆشران)

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

17 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا