عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال النبي صلى الله عليه وسلم : «أَيُّمَا رَجُلٍ أَعْتَقَ امْرَأً مسلمًا، استَنْقَذَ الله بكلِّ عُضْوٍ منه عُضْوا منه مِن النار».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک مسوڵمانێک ئازاد بکات (لە بەندە -کۆیلە- بوون)، خواى گەورە بەرامبەر هەر ئەندامێکی ئەو (بەندەیە)؛ ئەندامێکی (ئەو مسوڵمانەی ئازادی کردووە) ڕزگار دەکات لە دۆزەخ».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپاداشتی ئازادکردنی بەندەکان -کۆیلەکان- لە کۆیلایەتی ڕووندەکاتەوە، ئەمە یەکێکە لە باشترین پەرستنەکان وگەورەترین هۆکارەکان بۆ نزیکبوونەوە لە خواى گەورە، وهۆکارە بۆ ڕزگار بوون لە ئاگری دۆزەخ، ئەگەر ئەم کەسە لە پێناو خواى گەورە ئەو بەندە -کۆیلە- ڕزگار بکات، پاداشتەکەى ئەوەیە کە خواى گەورە ئەو چاکەکارە لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار بکات، چونکە پاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە، چونکە بەندەیەکی مسوڵمانی ڕزگارکرد لە ناڕەحەتی بۆیە خواى گەورە ئەم چاکەکارەی پاداشت دایەوە بەوەى لە ئاگری دۆزەخ ڕزگاری بکات، ئەمیش -خودا زاناترە- چونکە بەندە -کۆیلە- ئازاد نییە لە هەر کردەوەیەک ئەنجامی بدات، هەروەکو ئەوە وایە بوونی نەبێت چونکە ئازاد نییە لە کردەوەکانیدا، بۆیە ئازاد کردنی وەکو ڕزگارکردنیەتی لە نەبوونەوە بۆ بوون، وهەروەها ئازادکردنی لە ناڕەحەتی وزیانەکانى کۆیلایەتی دەیپارێزێت، وخاوەنی خۆی دەبێت ودەتوانێت سوود بە خۆی بگەیەنێت وحوکمە شەرعییەکان جێبەجی بکات وکاروباری ژیانی بەڕێوە ببات بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت وهەڵیدەبژێرێت لە سنووری شەریعەتدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان