عن الحسن، أن أبا بَكْرَة جاء ورسول الله راكع، فركع دون الصَّف ثم مَشَى إلى الصَّف فلما قَضَى النبي صلى الله عليه وسلم صلاته، قال: «أيُّكم الذي ركع دون الصَّف ثم مَشَى إلى الصَّف؟» فقال أبو بَكْرَة: أنا، فقال النبي صلى الله عليه وسلم : «زادَك الله حِرْصَا ولا تَعُد».
[صحيح] - [رواه أبو داود وأحمد، وأصله عند البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حەسەنەوە دەڵێت: ئەبا بەکرە هات وپێغەمبەری خودا لە ڕکوع بردندا بوو، (ئەبا بەکرە) ڕکوعی برد پێش ئەوەى بچێتە نێو ڕیزەکەوە پاشان چووە نێو ڕیزەکەوە، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى تەواو کرد، فەرمووی: «کێ بوو ڕکوعی برد پێش ئەوەى بچێتە نێو ڕیزەکەوە پاشان چووە نێو ڕیزەکەوە؟»، ئەبو بەکرە ووتی: من، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواى گەورە بەپەرۆش بوونت زیاد بکات بەڵام دووبارەی مەکەرەوە».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەبا بەکرە هاتە نێو مزگەوتەوە وبینی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی لە حاڵەتی ڕکوع بردندا بوون، ئەویش (ئەبا بەکرە) ڕاستەوخۆ ڕکوعی برد پێش ئەوەى بچێتە نێو ڕیزەکەوە بۆئەوەى بگات بە ئەو ڕکاتە، پاشان لەسەر حاڵەتی ڕکوع بردنەوە چووە نێو ڕیزەکەوە لەگەڵ نوێژخوێنەکان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستی بە جوڵەیەک کرد لە ڕیزەکاندا، کەسێک بەپەلە هات وڕکوع برد پێش ئەوەى بێتە نێو ڕیزەکانەوە، بەڵکو لە تایبەتمەندییەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو لە کاتی نوێژدا پشتی خۆی دەبینی هەروەکو چۆن پێشی خۆی دەبینێت، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژەکەى تەواو کرد، پرسیاری کرد: کێ بوو ڕکوعی برد پێش ئەوەى بێتە نێو ڕیزەکەوە پاشان هاتە نێو ڕیزەکەوە؟، ئەبو بەکرە ووتی: (من): واتا من ئەوەم ئەنجامدا ئەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: خواى گەورە بەپەرۆش بوونت زیاد بکات لەسەر ئەنجامدانى خێر وچاکە و پەلەکردن بۆ ئەنجامدانیان، بەڵام پەلە مەکە بۆ ئەوەى بگەیت بە ڕکاتەکە و پێش ئەوەى بچیتە نێو ڕیزەکەوە ڕکوع مەبە؛ چونکە پەلە کردن پێچەوانەى هێوری ولەسەرخۆیی وسەکینەتە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لا صلاة لمنفرد خلف الصَّف) واتە: (نوێژکردنی کەسێک دروست نییە کە بە تەنها نوێژ بکات لە پشتی ڕیزەکانەوە)، وکردەوەکەى ئەبی بەکرە ئەم فەرموودەیە نایگرێتەوە چونکە تەنها بەشێکی کەمی نوێژەکەى بە تەنها ئەنجامدا پاشان چووە نێو ڕیزەکەوە، هەروەکو کەسێک بە تەنها ڕکوع ببات پاشان بگات بە کەسێکی تر وڕیزی لەگەڵدا ببەستێت لە حاڵەتی ڕکوع برندا، بەهەرحاڵ کردەوەکەى ئەبی بەکرە ڕێگەپێدراو نییە ونابێت مسوڵمان ئەنجامی بدات چونکە -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (دووبارەی مەکەرەوە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر