+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ:
جَاءَ رَجُلٌ إِلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ، أَرَأَيْتَ إِنْ جَاءَ رَجُلٌ يُرِيدُ أَخْذَ مَالِي؟ قَالَ: «فَلَا تُعْطِهِ مَالَكَ» قَالَ: أَرَأَيْتَ إِنْ قَاتَلَنِي؟ قَالَ: «قَاتِلْهُ» قَالَ: أَرَأَيْتَ إِنْ قَتَلَنِي؟ قَالَ: «فَأَنْتَ شَهِيدٌ»، قَالَ: أَرَأَيْتَ إِنْ قَتَلْتُهُ؟ قَالَ: «هُوَ فِي النَّارِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 140]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر پیاوێک هات و ویستی سەروەتم بدزێت؟»، سەروەرمان فەرمووی: «سەروەتەکەتی پێمەدە»، (پیاوەکە) ووتی: «ئەی ئەگەر شەڕی دژم کرد؟»، فەرمووی: «تۆیش شەڕ دژی ئەو بکە»، (پیاوەکە) ووتی: «ئەی ئەگەر بمکوژێت؟»، سەروەرمان فەرمووی: «تۆ شەهیدیت»، (پیاوەکە) ووتی: «ئەی ئەگەر من ئەو بکوژم؟»، سەروەرمان فەرمووی: «ئەو لە دۆزەخدایە».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 140]

شیکردنەوە

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر پیاوێک هات و ویستی سەروەتم بدزێت؟ پێغەمبەر فەرمووی: پێویست ناكات خۆت بە دەستەوە بدەیت وسەروەتەکەتی پێبدەیت، پیاوەكە ووتی: ئەی ئەگەر شەڕی دژم کرد؟ فەرمووی: ڕێگەپێدراوە تۆیش شەڕ دژی ئەو بکەیت، پیاوەکە ووتی: ئەی ئەگەر بمکوژێت؟ فەرمووی: تۆ شەهیدیت، پیاوەکە ووتی: ئەی ئەگەر من ئەو بکوژم؟ پێغەمبەر فەرمووی: ئەو شایستەیە لە دۆزەخدا سزا بدرێت لە ڕۆژی قیامەتدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەوەوی دەڵێت: بەرگری كردن لە ئافرەتە مەحرەمەكان؛ واجبە بە بێ ناكۆكی، وسەبارەت بە بەرگری كردن لە نەفس بە كوشتنی بەرامبەر؛ ناكۆكی هەیە لە مەزهەبەكەماندا ومەزهەبەكانی تریش، وبەرگری كردن لە پارە وسامان؛ ڕێگەپێدراوە و واجب نییە.
  2. فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى زانست لە پێش کردەوە ئەنجامدانە، چونکە ئەم هاوەڵە پرسیاری کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى لەسەری واجبە پێش ئەوەى کردەوە بکات.
  3. پێویستە ڕیزبەندی هەبێت لە دوورخستنەوەى دز ودەستدرێژیکەر بە ئامۆژگاری کردن یان داواى یارمەتی پێش ئەوەى شەڕی دژ بکات، وئەگەر شەڕی دژ کرد دەبێت مەبەستی دوورخستنەوە و وازهێنانى بێت نەک کوشتنی.
  4. خوێن وماڵ وسامان وکەسایەتی -شەرەف- وناوبانگی مسوڵمان حەرامە.
  5. نەوەوی دەڵێت: بزانە شەهید سێ جۆرە؛ یەكەم: كوژراو لە جەنگدا دژی كافرەكان، ئەمە حوكمی شەهیدەكانی هەیە لە پاداشتی قیامەت ولە حوكمەكانی دونیادا، وناشۆردرێت ونوێژی لەسەر ناكرێت. دووەم: شەهید لە پاداشت؛ ئەمە حوكمە دونیاییەكانی بەسەردا جێبەجێ نابێت بۆیە دەشۆردرێت ونوێژی لەسەر دەكرێت وپاداشتی شەهیدەكانی هەیە لە قیامەتدا ومەرج نییە پاداشتی وەكو پاداشتی شەهیدی یەكەم بێت، ئەمانیش بریتین لە: ئەوەی بە نەخۆشی سك دەمرێت، یان بە تاعون دەمرێت، یان بەهۆی داڕمانی شتێک بەسەریدا دەمرێت، وئەوەی بەهۆی بەرگری لە پارە وسامانەكەی دەكوژرێت، وجگە لەمانە كە لە فەرموودە سەحیحەكاندا ناویان بە شەهید هێندراوە. سێیەم: ئەوەی بە فێڵ ونهێنیەوە شتێك دەبات لە دەستكەوتی جەنگ وهاوشێوەكانی پێش دابەشكردنیان؛ لە ئەثەرەکاندا نکۆڵی کراوە لەوەی بەم کەسە بووترێت شەهید ئەگەرچیش كوژرا بێت لە جەنگی دژی كافرەكاندا، بەڵام هەر حوكمی شەهیدی هەیە لە دونیادا بۆیە ناشۆردرێت ونوێژی لەسەر ناكرێت، وپاداشتی كامڵی بۆ نییە لە قیامەتدا.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية المقدونية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر