عن ابن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «إذا دُعِيَ أحدكم إلى الوَلِيمَة فَلْيَأْتِهَا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان بانگهێشت کرا بۆ وەلیمە*؛ دەبێت ئامادە بێت». *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیریەوە ئامادە دەکرێت وخەڵکی داوەت دەکرێت)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

شيكردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر مسوڵمان بانگهێشت کرا بۆ ئەو خواردنەى بەهۆی هاوسەرگیرییەوە ئامادە دەکرێت کە پێی دەووترێت وەلیمە* -ئەگەر پێش یان پاش گواستنەوە بێت-؛ ئەوا دەبێت مسوڵمان وەڵامی ئەم بانگهێشتەى برای مسوڵمانی بداتەوە بۆئەوەى دڵخۆش بێت وبەشدار بێت لەم ڕۆژە خۆشەی ژیانی براکەیدا، وزۆرینەى زانایان دەڵێن: وەڵامدانەوەى ئەم داوەتکردنە واجبە چونکە لە فەرموودەى تردا هاتووە، ئەو کەسەی وەڵامی ئەم بانگهێشتە بۆ وەلیمە ناداتەوە کەسێکە سەرپێچی فەرمانى خواى گەورە وپێغەمبەری کردووە -صلى اللە علیە وسلم، وئەم جۆرە هەڕەشەیە دەکرێت ئەگەر کارەکە وازهێنان بێت لە واجبێک. *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیریەوە ئامادە دەکرێت وخەڵکی داوەت دەکرێت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر