عن أبي هريرة رضي الله عنه أنه كان يقول: «شر الطعامِ طعامُ الوليمة، يُدعى لها الأغنياء ويُترك الفقراء، ومن تَرك الدعوة فقد عصى الله ورسوله صلى الله عليه وسلم ».
[صحيح] - [متفق عليه، ورواه مسلم مرفوعًا أيضًا إلى النبي -صلى الله عليه وسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خراپترین خواردن خواردنی ئەو وەلیمەیەیە* کە دەوڵەمەندەکانى بۆ بانگهێشت دەکرێت، و واز لە هەژارەکان دەهێندرێت (داوەت ناکرێن)، وهەرکەسێک داوەتکردنەکە (داوەتکردنی وەلیمەکە) وەڵام نەداتەوە (ئامادە نەبێت)؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانى خودا وپێغەمبەرەکەى کردووە -صلى اللە علیە وسلم-». *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیریەوە ئامادە دەکرێت وخەڵکی داوەت دەکرێت)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەمە وتەى ئەبی هورەیرەیە -ڕەزای خوای لێبێت-، وهەروەها حوکمی (رفع:بەرزکردنەوە)ی هەیە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ واتا وەکو ئەوە وایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە وتانەى فەرموو بێت، خراپترین خواردن خواردنی ئەو وەلیمەیەیە* کە تەنها تایبەت دەکرێت بۆ بانگهێشت کردنی دەوڵەمەندەکان وهەژارەکان داوەت ناکرێن، ومەبەست لە بانگهێشت کردنی دەوڵەمەندەکان بۆ ڕیا وناوبانگ وناودەرکردنە، بەهۆی ئەمانەوە بووە خراپترین خواردن وداوەتی کردن، بەڵام ئەگەر داوەت کردنەکە هەردوو کۆمەڵەکە بگرێتەوە؛ ئەوا خراپە وشەڕى ئەم داوەتکردنە نامێنێت، بەڵام بنچینە ئەوەیە کە وەلیمە ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا ئەمیش بۆ سوپاسکردنی خواى گەورەیە لەسەر نیعمەتی هاوسەرگیری، پاشان فەرموودەکە ئاماژە بە ئەوە دەکات کە هەرکەسێک داوەتکردنەکە (داوەتکردنی وەلیمە) وەڵام نەداتەوە وئامادە نەبێت بە بێ هیچ عوزرێک؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانى خودا وپێغەمبەرەکەى کردووە -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە فەرمانکردن بە وەڵامدانەوەى هاتووە وهەروەها ئامادەبوونی ئەم داوەتکردنە گەلێک سوود وبەرژەوەندی تێدایە بۆ مسوڵمانان. *(وەلیمە: ئەو خواردنەیە بەهۆی هاوسەرگیریەوە ئامادە دەکرێت وخەڵکی داوەت دەکرێت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر