عن أبي سعيد الخدري، أن رجلًا قال: يا رسول الله، إن لي جارية وأنا أَعْزِلُ عنها وأنا أكره أن تحمل، وأنا أريد ما يريد الرجال، وإن اليهود تحدث أن العَزْلَ المَوْؤُودَةُ الصغرى قال: «كَذَبَتْ يَهُودُ لو أراد الله أَنْ يَخْلُقَهُ مَا اسْتَطَعْتَ أَنْ تَصْرِفَهُ».
[صحيح] - [رواه أبو داود وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کچێک کەنیزەمە* وعەزل** دەکەم لەگەڵیدا وحەز ناکەم سکپڕ بێت، وئەوەم دەوێت کە پیاوان دەیانەوێت، وجولەکە دەڵێن عەزل لەچاڵنانى بچووکە^، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «جولەکە درۆیان کرد ئەگەر خواى گەورە بیەوێت بیخوڵقێنێت؛ ناتوانیت ڕێگری لێبکەیت». *(کچی کەنیزە: واتا کچی بەندەیە -کۆیلە- کە لەو سەردەمەدا دەکڕان ودەفرۆشران ودەبوون بە موڵکی ئەوەى دەیانکڕێت، وداواکراوە مسوڵمان بە ئەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات وئاینی ئیسلام هانی داوە بۆ ئازاد کردنیان وتەنانەت ڕێزگرتن لێیان لە سەردەمە زێڕینەکانى ئومەتدا زۆر زیاتر بوو لە ڕێزگرتن لە مرۆڤی ئازاد لە سەردەمی ئەمڕۆدا بێگومان ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ مێژوو ئەوەى بۆ دەردەکەوێت)، **(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)، ^(لە چاڵنانى بچووکە: واتا لەچاڵنانى منداڵ وکوشتنێتی بە زیندووێتی بە جۆرێکی تر -ئازارەکەى کەمترە لەوەى یەکەم-)
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ڕەتکردنەوەى بانگەشەى جولەکەکانى تێدایە کە دەڵێن بەهۆی عەزلەوە* سکپڕبوون مەحاڵە ڕووبدات، وپێیان وایە عەزل وەکو کوشتنی و لەچاڵنانی وەچەیە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم بانگەشەی ئەوانى بە درۆ خستەوە، وهەواڵی ئەوەی دا کە عەزل ڕێگر نابێت لەوەى سکپڕبوون ڕووبدات ئەگەر خواى گەورە بیەوێت منداڵێک بخوڵقێنێت -دروستی بکات وبیهێنێتە بوونەوە-، وئەگەر خواى گەورە نەیەوێت بیخوڵقێنێت؛ ئەوا ئەمە لەچاڵنانى منداڵ نییە لە ڕاستی وهەقیقەتدا، بۆیە نەهی نەکرد لە ئەم هاوەڵە کە عەزل بکات لەگەڵ کچێک کە کەنیزەیەتی** وبانگەشەی جولەکەکانى ڕەتکردەوە، بەڵام بە کۆی فەرموودەکان وفەتواى زانایان: عەزل کارێکی زۆر مەکروهە لە شەریعەتدا ولەوەیە لە هەندێک حاڵەتدا ڕێگەپێدراو بێت بە پێی حاڵی کەسەکە؛ بەڵام باشتر ئەوەیە ئەنجام نەدرێت. *(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)، **(کچی کەنیزە: واتا کچی بەندەیە -کۆیلە- کە لەو سەردەمەدا دەکڕان ودەفرۆشران ودەبوون بە موڵکی ئەوەى دەیانکڕێت، وداواکراوە مسوڵمان بە ئەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات وئاینی ئیسلام هانی داوە بۆ ئازاد کردنیان وتەنانەت ڕێزگرتن لێیان لە سەردەمە زێڕینەکانى ئومەتدا زۆر زیاتر بوو لە ڕێزگرتن لە مرۆڤی ئازاد لە سەردەمی ئەمڕۆدا بێگومان ئەوەى بگەڕێتەوە بۆ مێژوو ئەوەى بۆ دەردەکەوێت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر