عن ابن عمر رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «إذا أَكَلَ أحدُكم فَلْيَأْكُلْ بِيَمِينِه، وإذا شَرِب فَلْيَشْرَبْ بِيَمِينِه فإنَّ الشيطان يأكلُ بِشِمَالِه، ويَشْرَب بِشِمَالِه».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان خواردن وخوادنەوەی خوارد؛ ئەوا با بە دەستی ڕاستی بیانخواتەوە، شەیتان بە دەستی چەپ دەخوات ودەخواتەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
لەم فەرموودەیەدا فەرمانکراوە بە خواردن وخواردنەوە بە دەستی ڕاست، ونەهی کراوە لە خواردن وخواردنەوە بە دەستی چەپ، وهۆکاری ئەم حوکمەش ڕوونکراوەتەوە: ئەویش ئەوەیە کە شەیتان بە دەستی چەپی دەخوات ودەخواتەوە، وئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کە ئەم فەرمانە لێرەدا بۆ واجب بوونە، وخواردن وخواردنەوە بە دەستی چەپ حەرامە، وهۆکارەکەی ئەوەیە کە ئەمە کردەوەی شەیتانە وخوڕەوشتی ئەوە، ومسوڵمان فەرمانی پێکراوە کە خۆی لابدات لە ڕێبازی ئەهلی فسق وتاوان چ جای ڕێبازی شەیتان، وئەوەی خۆی بشوبهێنێت بە کەسانێک ئەوا لە ئەوانە.