عن أبي مسعود البدري رضي الله عنه قال: دَعَا رَجُلٌ النبيَّ صلى الله عليه وسلم لِطَعَامٍ صَنَعَهُ له خَامِسَ خَمْسَةٍ، فَتَبِعَهُمْ رجلٌ، فلَمَّا بَلَغَ البابَ، قال النبيُّ صلى الله عليه وسلم : «إِنَّ هذا تَبِعَنَا، فَإِنْ شِئْتَ أَنْ تَأْذَنَ له، وإِنْ شِئْتَ رَجَعَ» قال: بَلْ آذَنُ له يا رسولَ اللهِ.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی مەسعودی بەدریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وچوار کەسی دیکەی بۆ داوەتکردنێکی خواردن بانگکرد، پیاوێکی تریش شوێنیان کەوت، وکاتێک گەیشتە لای دەرگاکە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەم پیاوە شوێنی ئێمە کەوت، ئەگەر ویستت ڕوخسەتی پێبدە (بۆئەوەی لە داوەتکردنەکە بەشدار بێـت)، وئەگەر ویستت دەگەڕێتەوە»، (خاوەن داوەتکردنەکە) ووتی: بەڵێ ڕوخسەتی پێدەدەم ئەی پێغەمبەری خودا.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پیاوێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێنج لە هاوەڵانی داوەتکرد بۆ خواردنێک، وپیاوێکی تر شوێنیان کەوت وبوون بە شەش کەس، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گەیشتە لای ماڵی ئەو کەسەی داوەتیانی کردبوو؛ ڕوخسەتی لەو کەسە وەرگرت کە میوانداریانی کرد، و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەم پیاوە شوێنی ئێمە کەوت، ئەگەر ویستت ڕوخسەتی پێبدە -بۆئەوەی لە داوەتکردنەکە بەشدار بێـت-، وئەگەر ویستت دەگەڕێتەوە)، ئەو کەسەی داوەتیانی کردبوو ڕوخسەتی پێدا وەکو ڕێزگرتنێک لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوانەى لەگەڵیدا بوون.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر