عن عائشة رضي الله عنها كان رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَأْكُلُ طَعَامًا في سِتَّةٍ مِنْ أَصْحَابِهِ، فَجَاءَ أَعْرَابِيٌّ، فَأَكَلَهُ بِلُقْمَتَيْنِ، فقال رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم : «أَمَا إِنَّهُ لَوْ سَمَّى لَكَفَاكُمْ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردنی دەخوارد لە نێو شەش لە هاوەڵانیدا، وپیاوێکی ئەعرابی هات، وبە دوو پاروو (هەموو خواردنەکەى) خوارد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر تەنها ناوی خودای بهێنایە (بیوتیایە: بسم الله -لە پێش خواردن یان لە کاتی خواردن-)؛ ئەوا بەشی هەمووتانی دەکرد».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردنی دەخوارد لەگەڵ شەش لە هاوەڵانی، لەو کاتەدا پیاوێکی ئەعرابی هات و لەگەڵیان دەستی کرد بە خواردن، وهەموو ئەو خواردنەى مابوو بە دوو پاروو -تیکە- خواردی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر تەنها ناوی خودای بهێنایە (بیوتیایە: بسم الله -لە پێش خواردن یان لە کاتی خواردن-)؛ ئەوا بەشی هەمووتانی دەکرد، بەڵام ناوى خودای نەهێنا بۆیە ئەو خواردنەى مابوو هەمووی بە دوو تیکە خوارد وبەشی نەکرد، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئەگەر ناوی خودا نەووترێت لە سەرەتای خواردندا یان لە کاتى خواردندا ئەوا بەرەکەت لەو خواردنە هەڵدەگیرێت ونامێنێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر