عَنْ أَبِي بَرْزَةَ الأَسْلَمِيِّ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا تَزُولُ قَدَمَا عَبْدٍ يَوْمَ القِيَامَةِ حَتَّى يُسْأَلَ عَنْ عُمُرِهِ فِيمَا أَفْنَاهُ، وَعَنْ عِلْمِهِ فِيمَ فَعَلَ، وَعَنْ مَالِهِ مِنْ أَيْنَ اكْتَسَبَهُ وَفِيمَ أَنْفَقَهُ، وَعَنْ جِسْمِهِ فِيمَ أَبْلَاهُ».

[صحيح] - [رواه الترمذي] - [سنن الترمذي: 2417]
المزيــد ...

لە ئەبی بەرزەی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت: تەمەنی لە چیدا بەسەربرد؟ وئەو زانستەی دەیزانی چی کردەوەیەکی پێ ئەنجامدا؟ ئەو پارە وسامانەى هەیبوو لە کوێوە پەیدای کرد؟ ولە چیدا خەرجی کرد؟ وهێز وتوانای لاشەی لە چیدا بەکارهێنا؟».

[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە] - [سنن الترمذي - 2417]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە ڕێگا نادات بە تێپەڕبوونی هیچ یەكێك لە شوێنی لێپرسینەوە بەرەو بەهەشت یان دۆزەخ هەتاوەكو پرسیاری ئەم شتانەی لێدەكات:
یەكەم: ژیانی لە چیدا بەسەربرد؟
دووەم: زانستەكەی ؛ ئایا لەپێناو الله فێری بوو؟ وئایا كردەوەی پێكرد؟ وئایا گەیاندی بە ئەوانەی شایستەن پێیان بگات؟
سێیەم: سامانەكەی لە كوێوە پەیدا كرد لەڕێگای حەڵاڵ یان حەرام؟ ولە چیدا خەرجی كرد؟ لە شتێك كە هۆكاری ڕەزامەندی یان توڕەیی الله یە؟
چوارەم: لاشە وهێز وگەنجی لە چیدا بەكارهێنا؟

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری کردن بۆ بەهەلزانینی ژیانی دونیا بۆ ئەنجامدانى ئەو کردەوە چاکانەى کە دەبنە هۆی ڕەزامەندی الله -سبحانه وتعالی- .
  2. نیعمەتەکانی الله لەسەر بەندەکان زۆرن، و الله پرسیار لە بەندە دەکات سەبارەت بەو نیعمەتانەى تێیدا بووە لە ژیانیدا، بۆیە دەبێت بەكاریان بهێنێت لە ڕەزامەندی الله .
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (55)
زیاتر