+ -

عَنْ جَرِيرٍ رضي الله عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنْ يُحْرَمِ الرِّفْقَ يُحْرَمِ الْخَيْرَ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2592]
المزيــد ...

لە جەریری کوڕی عبداللەوە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک بێبەش کرا بێت لە نەرم ونیانی؛ ئەوا لە خێر بێبەش کراوە».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2592]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت ئەو كەسەی بێبەشكراوە لە نەرمونیانی ؛ ئەوا سەركەوتوویی پێنەبەخشراوە لە بابەتەكانی ئاین ودونیادا لەو شتانەی لە ژێر ڕكێفی خۆیدایە بۆ خۆی، ولەو شتانەیشی لەژێر ڕكێفی ئەودایە لەگەڵ خەڵكی، ئەوەی بەم شێوەیە بێت ئەوا لە هەموو خێرێك بێبەشكراوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی سڕبی ڕۆمانی مالاگاشی كانادی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلە وپایەی نەرمونیانی، وهاندان بۆ خۆڕازاندنەوە بەم ڕەوشتە جوانە، وسەرزەنشتكردنی توندوتیژی.
  2. نەرمونیانی هۆکاری فراوانى وبەردەوامبوونی خێر وچاکەیە لە دونیا وقیامەت، وتوندوتیژی پێچەوانەى ئەمەیە.
  3. نەرمونیانی سەرەنجامی ڕەوشت جوانی وسەلامەت وئاشتیە، توندوتیژی سەرەنجامی توڕەیی و وشكیە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر ستایشی نەرمونیانی كرد.
  4. سوفیانی ثەوری -ڕەحمەتی خوای لێبێت- بە هاوەڵانی ووت: ئایا دەزانن نەرمونیانی چییە؟ ئەوەیە هەموو شتێك لە شوێنی خۆی دابنێیت، توندی لە شوێنی خۆی، ونەرمونیانی لە شوێنی خۆی، وشمشێر لە شوێنی خۆی، وقامچی لە شوێنی خۆی.
زیاتر