عن جابرٍ رضي الله عنه : أَنَّ رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم دَخَلَ يومَ فَتْحِ مَكَّةَ وعليه عِمَامَةٌ سَوْدَاءُ. عن أبي سعيدٍ عمرو بنِ حُرَيْثٍ رضي الله عنه قال: كَأَنِّي أَنْظُرُ إلى رسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم وعليه عِمَامَةٌ سَوْدَاءُ، قَدْ أَرْخَى طَرَفَيْهَا بَيْنَ كَتِفَيْهِ. في رواية: أَنَّ رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم خَطَبَ النَّاسَ، وعليه عِمَامَةٌ سَوْدَاءُ.
[صحيح] - [رواه مسلم بروايتيه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە ڕۆژی فەتحی مەککەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- عەمامەیەکی (مێزەرێکی) ڕەشی لەسەردا بوو». ولە ئەبی سەعید عەمروی کوڕی حورەیس -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «وەکو ئەوە وایە ئێستا سەیری پێغەمبەری خودا بکەم -صلى اللە علیە وسلم- عەمامەیەکی ڕەشی لەسەردایە، وکۆتاییەکانى (عەمامەکە) لە نێو شانەکانیدایە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وتاری بۆ خەڵکی دەدا وعەمامەیەکی ڕەشی لەسەردا بوو».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە به گیڕانەوەی خۆی

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا جابر -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ساڵی فەتح وڕزگارکردنی مەککەدا هاتە نێو مەککەوە وعەمامەیەکی (مێزەرێکی) ڕەشی لەسەردا بوو، وئەمیش بەڵگەیە بۆ دروستێتی لەسەر کردنی عەمامەى ڕەش، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: وتاری دا وعەمامەیەکی ڕەشی لەسەردا بوو، هەرچەندە عەمامەى سپی باشترە هەروەکو لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە کە -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (خيرُ ثيابِكمُ البياضُ فالبَسوها وَكفِّنوا فيها موتاكُم) [رواه ابن ماجه] واتە: (خێرترین وباشترین پۆشاکتان پۆشاکی سپیە، بیپۆشن، وبا کفنی مردووەکانتان سپی بێت)، پۆشینی عەمامەى ڕەش لەم فەرموودەیەدا بۆ ڕوونکردنەوەى دروستێتی پۆشینی ئەم جۆرە ڕەنگەیە. بەڵام گێڕانەوەى عەمروی کوڕی حورەیس -ڕەزاى خواى لێبێت- کە دەڵێت: (وەکو ئەوە وایە ئێستا سەیری پێغەمبەری خودا بکەم -صلى اللە علیە وسلم- عەمامەیەکی ڕەشی لەسەردایە، وکۆتاییەکانى -عەمامەکە- لە نێو شانەکانیدایە)؛ ئەمە بەڵگەیە بۆ دروستێتی لەسەر کردنی عەمامەى ڕەش وهەروەها دروستە کۆتاییەکانى عەمامەکە درێژ بکرێتەوە -شۆڕ بکرێتەوە- بۆ نێو شانەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر