+ -

عَنْ بُرَيْدَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ حَلَفَ بِالْأَمَانَةِ فَلَيْسَ مِنَّا».

[صحيح] - [رواه أبو داود وأحمد] - [سنن أبي داود: 3253]
المزيــد ...

لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە».

[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 3253]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە سوێند خواردن بە ئەمانەت -سپاردە-، وئەوەی ئەم كارە بكات لە ئێمە نییە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامبوونی سوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە؛ ولەوانەش بە ئەمانەت -سپاردە-، ئەمە شیركی بچووكە.
  2. ئەمانەت -سپاردە-؛ ئەم شتانە دەگرێتەوە: گوێڕایەڵیەكان وپەرستنەكان وشتی ئەسپاردە وپارە -سامان- وئاسایش.
  3. سوێندخواردن دانامەزرێت وجێبەجێ نابێت مەگەر سوێندخواردنێک بێت بە خواى گەورە یان بە ناوێك لە ناوەكانی یان سیفەتێك لە سیفەتەكانی.
  4. خەتابی دەڵێت: وا دەردەكەوێت كە مەكروهیەتی لەوەدایە كە ئەو فەرمانی كردووە بە سوێند خواردن بە الله وسیفەتەكانی، بەڵام ئەمانەت -سپاردە- لە سیفەتەكانی خودا نییە، بەڵكو فەرمانێكە لە فەرمانەكانی، وفەرزێكە لە فەرزەكانی، بۆیە نەهی كراوە لە سوێند خواردن پێی چونكە یەكسان كردنیەتی بە ناو وسیفەتەكانی خوای گەورە -عز وجل-.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی مەجەری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر