عن عمرو بن شعيب، عن أبيه، عن جده، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم :"إن أعتى الناس على الله ثلاثة: من قَتَلَ فِي حَرَمِ اللهِ، أَوْ قَتَلَ غَيْرَ قَاتِلِهِ، أَوْ قَتَلَ بِذُحُولِ الجاهلية".
[حسن] - [رواه ابن حبان وأحمد، وأصله في البخاري من حديث ابن عباس]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەمرو کوڕی شوعەیب، لە باوکیەوە، لە باپیریەوە، کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەرکێشترین وملهوڕترینی خەڵکی لای خواى گەورە -عز وجل- کەسێکە (یەکێکی تر) بکوژێت لە حەرەمی پیرۆزی خواى گەورە (لە حەرەمی مەککەدا)، یان یەکێکی تری بکوژێت جگە لە بکوژە (ڕاستەقینەکە)، یان کەسێک بکوژێت بەهۆی دوژمنایەتی نەفامیەوە (جاهیلیەوە)».
حەسەنە - ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە سەرکێشترین وملهوڕترینی خەڵکی لای خواى گەورە -عز وجل- سێ کۆمەڵن لە خەڵکی: 1- کەسێکە (یەکێکی تر) بکوژێت کە خوێن پارێزراوە وحەرامە هێرشکردنە سەری لە حەرەمی پیرۆزی خواى گەورە؛ مەبەست لە مەککەیە، چونکە کوشتنی نەفسێک کە خواى گەورە حەرامی کردووە بکوژرێت لە گەورەترینی تاوانەکانە لە پاش هاوەڵ بڕیاڕدان بۆ خواى گەورە، وتاوانێکی گەورەترە ئەگەر لە حەرەمی پیرۆزی خودا لە مەککە ئەم تاوانە بکرێت؛ خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍۭ بِظُلْمٍ نُّذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ} [الحج: 25] واتە: {وھەرکەسێک بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان وزوڵم وستەم بکات پێی دەچێژین سزای ئازاردەر}، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إن دماءكم، وأعراضكم، وأموالكم عليكم حرام، كحرمة شهركم هذا، في بلدكم هذا) [رواه مسلم] واتە: (خوێنتان، وشەرەفتان -کەسایەتی وناوبانگتان-، وماڵ وسامانتان؛حەرامن لەسەر یەکتر، وەکو حەرامبوونی ئەم مانگەتان، لە ئەم شارەتاندا). 2- کەسێک یەکێکی تری بکوژێت جگە لە بکوژە ڕاستەقینەکە، چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {ولا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أخرى} [الأنعام: 164] واتە: {و ھەرکەسێک ھەر گوناھـ وخراپەیەک بکات تەنھا لەسەر خۆیەتی وھیچ کەسێکی گوناھکار گوناھی تاوانبارێکی تر ھەڵناگرێت}، ئەمیش بەوە دەبێت کەسێکی تر بکوژێت جگە لە بکوژی ڕاستەقینە، یان کەسێکی تر لەگەڵیدا بکوژێت، لە شەریعەتدا تۆڵەسەندەوە (القصاص) فەرمانڕەوا (حاکمی شەرعی) جێبەجێی دەکات ونابێت تاکەکان سنوورە شەرعییەکان (حەددەکان) جێبەجێ بکەن. 3- کەسێک یەکێکی تر بکوژێت بەهۆی دوژمنایەتی نەفامیەوە (جاهیلیەوە) کە ئاینی ئیسلام هاتووە ئەو جۆرە نەفامی وجاهیلیەى لەناوبردووە وپوچەڵی کردووەتەوە. بۆیە زیادەڕەوی کردن لە کوشتن بەهۆی ئەم سێ حاڵەتەوە نەریتێکی نەفامی وجاهیلی بوو لە پێش ئیسلامدا؛ خواى گەورە نەهی لێکرد وحەرامیانی کرد، بەڵام زانایان دەڵێن ئەم حاڵەتانە ناگرێتەوە: ئەگەر کەسێک یەکێکی تر بکوژێت بەهۆی بەرگری کردنی لە نەفسی خۆی؛ ئەگەر بە کوشتن نەبێت ڕزگاری نابێت، یان کەسێک تاوانێک بکات لە حەرەمی پیرۆزی مەککەدا کە کوشتنی حەڵاڵ دەکات بۆیە لێرەدا کوشتنی حەڵاڵ دەبێت وەکو تۆڵەسەندنەوە (القصاص) بە کوشتنی کەسێک یەکێکی تری بەئەنقەست کوشتبێت، بۆئەوەى حەرەمی پیرۆزی مەککە نەبێتە شوێنێک تاوانبارانی تێدا پارێزراو بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر