+ -

عن سهل بن سعد رضي الله عنهما مرفوعاً: «ثنتان لا تُرَدَّانِ، أو قلما تردان: الدعاء عند النداء وعند البأس حِينَ يُلْحِمُ بَعْضُهُ بَعْضًا».
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو نزا هەرگیز ڕەت ناکرێنەوە، یان کەمجار ڕەت دەکرێنەوە: نزا لە کاتى (بیستنی) بانگدا، وبە درێژایی جەنگ کاتێک هەردوو سوپاکە جەنگ دەستپێدەکەن».
[صەحیحە] - [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە فەزڵی جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە ڕووندەکاتەوە، خودا وەڵامی نزای موجاهید وتێکۆشەر لە پێناو خواى گەورە دەداتەوە لەکاتی جەنگانی دژی دوژمندا، وهەروەها ڕوونکردنەوەى فەزڵی بانگدانى تێدایە؛ خواى گەورە وەڵامی نزای مسوڵمان دەداتەوە لەکاتی بانگدانەوە هەتاوەکو کاتی قامەت کردن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر