1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئافرەتێک مەڕێکی سەربڕی بە بەردێکی تیژ، سەبارەت بە ئەمە پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرا؛ ئەویش فەرمانى کرد کە (گۆشتەکەى) بخورێت

عن كعب بن مالك، أنّ امرأةً ذَبحَت شاةً بِحَجَر، «فسُئل النبيُّ صلى الله عليه وسلم عن ذلك فأمَرَ بِأكلها».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە کەعبی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئافرەتێک مەڕێکی سەربڕی بە بەردێکی تیژ، سەبارەت بە ئەمە پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرا؛ ئەویش فەرمانى کرد کە (گۆشتەکەى) بخورێت».

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا کەعبی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئافرەتێک مەڕێکی سەربڕی بە بەردێکی تیژ؛ هۆکاری ئەمەش ئەوە بوو چونکە مەڕوماڵاتی بەخێو دەکرد لە نزیک شاخی ئوحود، وگورگ پەلاماری مەڕێکی دا، وئەویش گورگەکەى دوور خستەوە، وبەردێکی تیژی هێنا؛ ومەڕەکەى سەربڕی وگۆشتەکەى خوارد، سەبارەت بە ئەمە پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرا؛ ئەویش فەرمانى کرد گۆشتەکەی بخورێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

10 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
FR Français الفرنسية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية