عن جابر بن عبد الله قال: «نَهى رسول الله صلى الله عليه وسلم أنْ يُقتل شيء مِن الدَّواب صَبْرا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەى ئاژەڵ ببەسترێتەوە؛ پاشان بکوژرێت*». *(واتە: نابێت ببەسترێتەوە وبۆ نیشانشکێنی بەکاربهێنرێت هەتاوەکو دەمرێت)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە نەهی کردووە لەوەى هەر ڕۆح لەبەرێک ببەسترێتەوە وبکوژرێت*، ولەوانەش کوشتنیەتی بە ڕێگایەکی ناشەرعی، وەکو ئەوەى بۆ نیشانشکێنی بەکاریبهێنێت، چونکە ئەمە ئازاردانى ئاژەڵە، و لەناوبردنی نەفس وڕۆحیەتی، وبە فیڕۆدانی نرخەکەیەتی، وهەروەها لادانە لە سەربڕینی بە ڕێگایەکی شەرعی، بەهۆی ئەم خراپانە وچونکە هیچ سوودێک نییە لە کوشتنی بۆیە نەهی کراوە ببەسترێتەوە وبۆ نیشانشکێنی بەکاربهێنرێت، وئەم نەهی کردانە بۆ حەرامکردنە، وئەمیش ئاماژەیە بۆ بەرزی وبڵندی شەریعەتی ئیسلام وگشتگیری ئاداب وڕێنماییەکانیەتی؛ کە واجبی کردووە مسوڵمان بەبەزەیی و بە ڕەحم بێت بەرامبەر خەڵکی وبەرامبەر هەموو ڕۆح لەبەرێک بەو شێوەیەی لە شەریعەتدا باسکراوە. *(واتە: نابێت ببەسترێتەوە وبۆ نیشانشکێنی بەکاربهێنرێت هەتاوەکو دەمرێت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر