عن جابر رضي الله عنه : أَنَّ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم سَأَلَ أَهْلَهُ الأُدُمَ، فقالوا: مَا عِنْدَنَا إِلَّا خَلٌّ، فَدَعَا بِهِ، فَجَعَلَ يَأْكُلُ، وَيَقُولُ: «نِعْمَ الأُدُمُ الخَلَّ، نِعْمَ الأُدُمُ الخَلَّ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى نانەوڵاوی لە خێزانەکەى کرد، ووتیان: هیچ شتێکمان نییە جگە لە سرکە نەبێت، ئەویش داواى کرد، دەیخوارد ودەیفەرموو: «چەند نایابە نانەوڵاوی سرکە، چەند نایابە نانەوڵاوی سرکە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواى خواردنێکی لە خێزانەکەى کرد کە وەکو نانەوڵاو بیخوات، ووتیان: هیچ شتێکمان نییە جگە لە سرکە نەبێت، ئەویش فەرمانی کرد کە بیهێنن، ئەوانیش هێنایان ودەیخوارد ودەیفەرموو: چەند نایابە نانەوڵاوی سرکە، چەند نایابە نانەوڵاوی سرکە. ئەمیش وەسفکردنی سرکەیە، ئەگەرچیش سرکە خواردنەوەیە بەڵام هەندێک جار خواردنەوە وەکو خواردن بانگدەکرێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّى وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُۥ مِنِّىٓ إِلَّا مَنِ ٱغْتَرَفَ غُرْفَةًۢ بِيَدِهِ} [البقرة: 286] واتە: {ھەرکەسێک لێی خواردەوە ئەو لە (لەشکری) من نییە وە ھەرکەسێک لێی نەچەشت ئەوە لە منە مەگەر کەسێک پڕ مشتێکی لێبگرێت بە دەستی خۆی (و بیخواتەوە)}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر