+ -

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«نِعْمَتَانِ مَغْبُونٌ فِيهِمَا كَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ: الصِّحَّةُ وَالفَرَاغُ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 6412]
المزيــد ...

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دوو نیعمەت خەڵکی قەدری نازانن: لەش ساغی، و سەرقاڵ نەبوون (كاتی دەست بەتاڵی)».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 6412]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی دوو نیعمەتی گەورەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە بەخشیوویەتی بە مرۆڤ، وزۆرێك لە خەڵكی دەربارەی خەسارۆمەندن؛ چونكە زۆرجار مرۆڤ ئەگەر لەش ساغ بێت وسەرقاڵ نەبێت، ئەوا تووشی تەمەڵی دەبێت لەئاست خودا پەرستی؛ بۆیە كەسێكی خەسارۆمەندە، ئەمیش حاڵی زۆرێكە لە خەڵكی، ئەگەر كاتی سەرقاڵ نەبوون ولەش ساغی بەكاربهێنێت لە گوێڕایەڵی خودا؛ ئەوا كەسێكی سەرفرازە، لەبەرئەوەی دونیا كێڵگەی قیامەتە، هەروەها دونیا شوێنی بازرگانی كردنە بۆ قیامەت وبەرهەم وداهات لە قیامەتدا دەردەكەوێت، ودەست بەتاڵی لەپاشی سەرقاڵبوون دێت، ولەش ساغی لەپاشی نەخۆشی دێت، وئەگەر هیچ لەوانەی پێشوو ڕوونەدات وتەنها بەساڵا چون هەبێت؛ ئەمە بەسە بۆ ئەوەی مرۆڤ بیر بكاتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. چواندنی ئەو کەسەی ئەرکە شەرعیەکانى لەسەر واجبە (موکەلەفە) بە بازرگان، وچواندنی لەش ساغی ودەست بەتاڵی بە سەرمایە؛ هەرکەسێک بە چاكی سەرمایەکەى بەکاربهێنێت ئەوا سەرفراز وسەرکەوتووە، وهەرکەسێک بە فیڕۆی بدات ئەوا دۆڕاو وپەشیمانە.
  2. ئیبن خازین دەڵێت: نیعمەت ئەو شتەیە كە لای مرۆڤ تام وچێژی هەیە، وخەسارۆمەندی (یان زیان وفێڵ) ئەوەیە شتێك بكڕێت بە چەندەها جار زیاتر لە نرخی ڕاستەقینەی خۆی، یان خەسارۆمەندی ئەوەیە شتێك بفرۆشێت بە زۆر كەمتر لە نرخی ڕاستەقینەی خۆی، بۆیە هەركەسێك لاشەی ساغ بێت وسەرقاڵ نەبێت بە ئەركی قورس؛ سەرەڕای ئەمەیش هەوڵ نەدات بۆ چاككردنی قیامەتی ئەوا وەكو كەسی دۆڕاو وزیانلێكەوتوو وایە لە كڕین وفرۆشتندا.
  3. بەپەرۆشی لەسەر سوود وەرگرتن لە لەش ساغی ودەست بەتاڵی بۆئەوەى بەندە لە خواى گەورە نزیک بێتەوە، وکردەوە چاکەکان ئەنجام بدات پێش ئەوەى کاتی نەخۆشی وسەرقاڵبوون بێت.
  4. سوپاسکردنی خواى گەورە لەسەر نیعمەتەکانى بەوە دەبێت کە لە ئەنجامدانى کردەوەى چاکە وپەرستنی خواى گەورەدا نیعمەتەکان بەکاربهێنێت.
  5. قازی عیاز وئەبو بەكر ئیبن عەرەبی دەڵێن: ڕای جیاواز هەیە سەبارەت بە یەكەم نیعمەتی الله لەسەر بەندە، ووتراوە: ئیمان -باوەڕ-، ووتراوە: ژیان، ووتراوە: لەش ساغی، یەكەم پەسەندترە چونكە نیعمەتێكی ڕەهایە، ژیان ولەش ساغی؛ نیعمەتی دونیایین، ونابنە نیعمەتێكی ڕاستەقینە مەگەر ئیمانیان لەگەڵدا بێت، ولێرەدا زۆرێك لە خەڵكی خەسارۆمەندن سەبارەت بەم نیعمەتانە، واتا دۆڕاون وبەرهەمیان نییە، بۆیە هەركەسێك گوێڕایەڵی نەفسی بكات كە فەرمانكارە بە خراپە وحەز دەكات پاڵی لێبداتەوە ومرۆڤ هەوڵ نەدات؛ لە ئەنجامدا واز بهێنێت لە پاراستنی سنوورەكان، ودوور بكەوێتەوە لە گوێڕایەڵی پەروەدگاری؛ ئەوا بەڕاستی كەسێكی خەسارۆمەندە، هەروەها ئەگەر دەست بەتاڵیش بێت، چونكە كەسی سەرقاڵ لەوەیە پۆزشێكی هەبێت بە پێچەوانەی دەست بەتاڵیەوە؛ كە پۆزشی نییە ودەبێتە بارگرانی بەسەریەوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر