عَنْ عِمْرَانَ بْنِ حُصَيْنٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«خَيْرُكُمْ قَرْنِي، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ» قَالَ عِمْرَانُ: لاَ أَدْرِي أَذَكَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بَعْدُ قَرْنَيْنِ أَوْ ثَلاَثَةً، قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «إِنَّ بَعْدَكُمْ قَوْمًا يَخُونُونَ وَلاَ يُؤْتَمَنُونَ، وَيَشْهَدُونَ وَلاَ يُسْتَشْهَدُونَ، وَيَنْذِرُونَ وَلاَ يَفُونَ، وَيَظْهَرُ فِيهِمُ السِّمَنُ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2651]
المزيــد ...
لە عیمرانی كوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خێرترینتان ئەوانەی سەردەمی منن، دواتر ئەوانەی لە پاشیان دێن، دواتر ئەوانەی لە پاشیان دێن»، عیمران دەڵێت: نازانم ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو یان سێ سەردەمی -نەوەی- باسكرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە پاش ئێوە خەڵكانێك دێن خیانەت دەكەن ومتمانەپێكراو نین، وشاهێدی دەدەن بە بێ ئەوەی داوایان لێبكرێت شاهێدی بدەن، ونەزر دەكەن وجێبەجێی ناكەن، وقەڵەوی تێیاندا دەردەكەوێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2651]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە باشترین كۆمەڵ لە نێو خەڵكیدا ئەگەر كۆ ببنەوە لە یەك سەردەمدا؛ بریتیە لەو كۆمەڵەی كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی تێدایە، دواتر ئەوانەی شوێنیان كەوتن لە ئیمانداران وگەیشتن بە سەردەمی هاوەڵان ونەگەیشتن بە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دواتر ئەوانەی شوێنیان كەوتن لە شوێنكەوتووانی تابیعیەكان، وهاوەڵەكە بە گومان بوو لە باسكردنی ئەوانەی شوێنیان كەوتن لە سەدەی چوارەم. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە پاش ئەوان خەڵكانێك دێن خیانەت دەكەن وخەڵكی متمانەیان پێناكات، وشاهێدی دەدەن پێش ئەوەی داوای شاهێدی دانیان لێبكرێت، ونەرز دەكەن وجێبەجێی ناكەن، وزێدەڕۆیی دەكەن لە خواردن وخواردنەوە هەتاوەكو قەڵەوی تێیاندا دەردەكەوێت.