عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: سمعتُ رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «ما مِن بَني آدم مَوْلودٌ إلا يَمَسُّه الشيطانُ حِين يُولَد، فيَسْتَهِلُّ صارخا مِن مَسِّ الشيطان، غير مريم وابنها» ثم يقول أبو هريرة: {وإنِّي أُعِيذُها بك وذُرِّيَّتَها من الشَّيطان الرَّجِيمِ}.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەر منداڵێک لە نەوەى ئادەم لەدایک دەبێت؛ شەیتان لە تەنیشتیەوە ئازارى دەکات، بۆیە ئەویش (منداڵەکە) دەست دەکات بە گریان بە دەنگی بەرز بەهۆی ئەو ئازارەی شەیتانەوە، جگە لە مەریەم وکوڕەکەى نەبێت»، پاشان ئەبو هورەیرە -ئەم ئایەتەى خوێندەوە- : {وَإِنِّىٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيْطَـٰنِ ٱلرَّجِيمِ} [آل عمران: 36] واتە: {وە من پەنا بە تۆ دەگرم کە خۆی و نەوەکانى بپارێزیت لە شەیتانی نەفرینلێکراو}.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هەر منداڵێک لەدایک دەبێت؛ شەیتان لە تەنیشتیەوە ئازارى دەدات، بۆیە منداڵەکە دەست دەکات بە گریان بە دەنگی بەرز ڕاستەوخۆ پاش لەدایکبوون بەهۆی ئەو ئازاردانەی شەیتانەوە، جگە لە مەریەم وعیسای کوڕى نەبێت -عیلهما السلام-، خواى گەورە ئەوانى پاراست لەم ئازاردانەى شەیتان لە پاش لەدایکبوون ئەمیش بەهۆی نزای دایکی مەریەمەوە کە خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسی کردووە: {فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّى وَضَعْتُهَآ أُنثَىٰ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلْأُنثَىٰ ۖ وَإِنِّى سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّىٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيْطَـٰنِ ٱلرَّجِيمِ} [آل عمران: 36] واتە: {جا کاتێک (دایکی مەریەم) کە سکەکەی دانا ووتی: ئەی پەروەردگارم خۆ من کچم بوو بەڕاستی خوا زاناترە بەوەی کە بوویەتی کوڕیش وەک کچ نیە (مەبەست لەوەیە لەو کاتەدا کوڕان دەکران بە نەزر بۆ خزمەتکردنی -بیت المقدس:بەیت ئەلمەقدیس-) وە بێگومان منیش ناوم نا مەریەم وە من پەنا بە تۆ دەگرم کە خۆی و نەوەکانى بپارێزیت لە شەیتانی نەفرینلێکراو}، خواى گەورە وەڵامی نزاکەى دایکی مەریەمی دایەوە، بۆیە مەریەم کوڕەکەى پاراست لەم ئازاردانەى شەیتانی نەفرینلێکراو و دوورخراو لە ڕەحمەتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، ومەریەم یەک منداڵی بوو ئەمیش تەنها عیسا بوو -علیه السلام-، وئەم ئازاردانەى شەیتان هەقیقەت وڕاستیە، ماناى ئەوە نییە شەیتان هیوا دەخوازێت بە گومڕاکردنی مرۆڤ کە لێکدانەوەى موعتەزیلەکان بەم شێوەیە سەبارەت بەم فەرموودەیە، پێویستە مسوڵمان باوەڕی پێی هەبێت لەسەر هەقیقەتەکەى خۆی؛ ئەمیش مەزهەبی ئەهلی سونە وجەماعەتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر