1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینە، وفەرمووی: ئایا ئەوەى من دەیبینم ئێوە دەیبینن؟ ووتیان: نەخێر، فەرمووی: من فیتنە وتاقیکردنەوەکان دەبینم لە نێو ماڵەکانتدا ڕوودەدات ودادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران

عن أسامة بن زيد رضي الله عنهما قال: أشرفَ النبيُّ صلى الله عليه وسلم على أُطُم من آطام المدينة، فقال: «هل ترون ما أرى؟» قالوا: لا، قال: «فإنِّي لأرى الفتنَ تقع خِلال بيوتكم كوَقْع القَطْر».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینە، وفەرمووی: «ئایا ئەوەى من دەیبینم ئێوە دەیبینن؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «من فیتنە وتاقیکردنەوەکان دەبینم لە نێو ماڵەکانتدا ڕوودەدات ودادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شوێنێکی بەرز لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینەوە سەیری کرد وبە هاوەڵانی فەرموو: ئایا ئەوەى من دەیبینم؛ ئێوە دەیبینن؟ من فیتنە وتاقیکردنەوە دەبینم دادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران، وئەمیش ئاماژەیە بۆ ئەو جەنگ وفیتنە وتاقیکردنەوانە کە لە مەدینەدا ڕوویدا لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، لەوانەش: شەهید کردنی عوسمانی کوڕی عەفان -ڕەزاى خواى لێبێت- وجەنگی (الحَرَّة) وجگە لەمانەش.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
PT Português البرتغالية