عن عوف بن مالك رضي الله عنه ، قال: أتيتُ النبي صلى الله عليه وسلم في غزوة تبوك وهو في قُبَّة من أَدَم، فقال: «اعدُد ستًّا بين يدي الساعة: موتي، ثم فتح بيت المقدس، ثم مُوتانٌ يأخذ فيكم كقُعَاص الغنم، ثم استفاضة المال حتى يُعطى الرجل مائة دينار فيظل ساخطا، ثم فتنة لا يبقى بيتٌ من العرب إلا دخلته، ثم هُدْنة تكون بينكم وبين بني الأصفر، فيغدرون فيأتونكم تحت ثمانين غاية، تحت كل غاية اثنا عشر ألفا».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەوفی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە جەنگی تەبوکدا لەکاتێکدا ئەو لە نێو خێمەیەکی پێستی بوو، فەرمووی: «شەش نیشانە بژمێرە کە ئاماژەن بۆ نزیکبوونەوەى قیامەت: مردنم، پاشان فەتح وڕزگارکردنی بەیتو ئەلمەقدیس -بیت المقدس-، پاشان نەخۆشییەک بەزۆری لێتان دەکوژێت هەروەکو ئەو نەخۆشیەى تووشی پەز دەبێت (بەزۆری لێیان دەکوژێت)، پاشان سامان زۆر دەبێت هەتاوەکو پیاوێک سەد دیناری پێدەدرێت؛ بەڵام هەر توڕەیە -بەو بەخشینە ڕازی نابێت-، پاشان فیتنەیەک هیچ ماڵێکی عەرەب جێناهێڵێت؛ دەچێتە نێویەوە، پاشان پەیمانێک دەبێت لە نێوان ئێوە وبەنی ئەسفەر (ڕۆمەکان)، پاشان خیانەت لە ئێوە دەکەن (پەیمانەکە دەشکێنن)، ولە ژێر هەشتا ئاڵا دێن، ولە ژێر هەر ئاڵایەکدا دوانزە هەزار (سەرباز) هەیە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عەوفی کوڕی مالیک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە جەنگی تەبوکدا، لەکاتێکدا ئەو لە نێو خێمەیەکی پێستی بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووی: شەش نیشانە بژمێرە کە ئاماژەن بۆ نزیکبوونەوەى ڕوودانى قیامەت: مردنم، پاشان فەتح وڕزگارکردنی بەیتو ئەلمەقدیس -بیت المقدس-؛ وئەمە لە سەردەمی ئیمامى عومەر ڕوویدا -ڕەزاى خواى لێبێت-، پاشان نەخۆشییەک لە نێوانتان تەشەنە دەکات و بە خێرایی وزۆری لێتان دەکوژێت هەروەکو ئەو نەخۆشیەى تووشی پەز دەبێت و بەزۆری لێیان دەکوژێت، پاشان سامان زۆر دەبێت هەتاوەکو پیاوێک سەد دیناری پێدەدرێت بەڵام هەر توڕەیە -بەو بەخشینە ڕازی نابێت؛ چونکە پێی وایە ئەو بڕە پارەیە کەمە، ووتراوە: ئەم زۆربوونی سامانە لە سەردەمی ئیمامى عوسمان ڕوویدا -ڕەزاى خواى لێبێت- پاش ئەوەى زۆر لە خاکەکان فەتح وڕزگارکران لە ژێر دەستی کافرەکان، پاشان فیتنەیەک مەزن هیچ ماڵێکی عەرەب جێناهێڵێت؛ دەچێتە نێویەوە، ووتراوە: لێرەدا مەبەست کوشتنی ئیمامی عوسمانە -ڕەزاى خواى لێبێت- وئەو فیتنە وناکۆکیانەى لە پاش ئەم کارەساتەوە هاتن، پاشان پەیمانێک دەبێت لە نێوان مسوڵمانان وبەنی ئەسفەر (ڕۆمەکان)، ئەوان پەیمانەکە دەشێکنن وخیانەت لە مسوڵمانان دەکەن، ودێن بۆ جەنگان لە دژی مسوڵمانان؛ لە ژێر هەشتا ئاڵادا، ولە ژێر هەر ئاڵایەکدا دوانزە هەزار سەرباز هەیە، کۆی گشتیان نۆ سەد وشەست هەزار سەربازە، ئەمیش لەو ڕووداوانەیە کە هێشتا ڕووی نەداوە وهیچ گێڕانەوەیەک نییە لە کتێبەکاندا باسی جەنگێک بکات لە وشکانیدا بەرامبەر بە ڕۆمەکان بە ئەم ژمارە زۆرە لە سەرباز.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر