عن سهل بن سعد رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «بُعِثْتُ أنا والساعةَ هكذا»، ويُشير بإصبعيه فيَمُدُّ بهما.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من وقیامەت وەکو ئەم دووانە نێردراوین»، وئاماژەی بۆ هەردوو پەنجەکەی کرد.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵدەدات سەبارەت بە نزیکبوونەوەى ڕوودانی قیامەت، پێغەمبەرایەتی ئەو -صلى اللە علیە وسلم- وڕۆژی قیامەت نزیکیان وەکو نزیکی نێوان دوو پەنجەیە وئاماژە بۆ دوو پەنجەی کرد، لە هەندێک گێڕانەوەدا هاتووە: بریتین لە پەنجەی ناوەڕاست وپەنجی شایەتمان. ئەم دوو پەنجە بە بەراورد لەگەڵ پەنجەکانى تر نزیکترن لە یەک وهەریەکیان لە دوای ئەوی تر دێت، وتەنها جیاوازیەکی کەم لە نێوانیاندا هەیە، جیاوازی نێوان ئەم دوو پەنجەیە هێندەی نینۆکێک یان نیو نینۆکە، ولە زمانى کوردیدا پەنجە دووەم کە کورتترە لەوەی ناوەڕاست پێی دەووترێت پەنجەی شایەتمان چونکە کەسێک ئەگەر شایەتمان بدات (واتا بڵێت: أشهد أن ﻻ إله إﻻ الله وأشهد أن محمد رسول الله) ئەم پەنجەیە بەرز دەکاتەوە وهەروەها لە کاتی تەحیاتدا بەرزی دەکاتەوە، ولە زمانى عەرەبیدا بەم پەنجەیە دەووترێت -السبابة- چونکە ئەگەر کەسێک هەڕەشە یان جوێن بە کەسێکی تر بدات ئەم پەنجەیە بەرز دەکاتەوە، وپێشی دەووترێت: -السَّباحة- چونکە مرۆڤ کاتێک ئاماژە بکات بۆ مەزنی خودا بەرزی دەکاتەوە وئاماژە بۆ ئاسمان دەکات، وماناى گشتی ئەم فەرموودەیە ئەوەیە کە کۆتایی هاتنی دونیا نزیکە ودوور نییە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر