عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : إذا قُبِر الميت -أو قال: أحدكم- أتاه ملكان أسودان أزرقان، يقال لأحدهما: المُنكَر، وللآخر: النَّكِير، فيقولان: ما كنتَ تقول في هذا الرجل؟ فيقول: ما كان يقول: هو عبد الله ورسوله، أشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمدا عبده ورسوله، فيقولان: قد كنا نعلم أنك تقول هذا، ثم يُفْسَح له في قبره سبعون ذِراعا في سبعين، ثم يُنَوَّر له فيه، ثم يقال له: نم، فيقول: أرجع إلى أهلي فأخبرهم، فيقولان: نم كنومة العروس الذي لا يوقِظه إلا أحب أهله إليه، حتى يبعثه الله من مَضْجعه ذلك، وإن كان منافقا قال: سمعتُ الناس يقولون، فقلت مثله، لا أدري، فيقولان: قد كنا نعلم أنك تقول ذلك، فيقال للأرض: التَئِمي عليه، فتَلْتَئِم عليه، فتختلف فيها أضلاعه، فلا يزال فيها مُعذَّبا حتى يبعثه الله من مَضْجعه ذلك.
[حسن] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر مردوو لە گۆڕ دانرا -یان فەرمووی: یەکێکتان- دوو فریشتەى ڕەش وشین دێن بۆ لای، بە یەکێکیان دەووترێت: مونکەر، وبە ئەوی تریان دەووترێت: نەکیر، دەڵێن: چی دەڵێیت سەبارەت بە ئەم پیاوە؟ (مردووەکە) دەڵێت: ئەوە بەندە وپێغەمبەری خودایە، (أشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمدا عبده ورسوله) دەڵێن: دەمانزانى تۆ ئەمە دەڵێیت، پاشان حەفتا باڵ لێکدانی حەفتا گۆڕەکەى بۆ فراوان دەکرێت، پاشان بۆی ڕۆشن وڕووناک دەکرێتەوە، پاشان پێی دەووترێت: بخەوە، دەڵێت: دەگەڕێمەوە بۆ لای کەسوکارم وپێیان دەڵێم، دەڵێن: بخەوە وەکو خەوی زاوا کە خۆشەویستترین کەسی نزیکی بەخەبەری دەکاتەوە، هەتاوەکو خواى گەورە زیندووی دەکاتەوە لەو شوێنی مانەوەى، وئەگەر (مردووەکە) مونافیق -دووڕوو- بێت: دەڵێت (سەبارەت بە پرسیاری فریشتەکان): بیستم خەڵکی دەیانووت ومنیش وەکو ئەوان دەمووت، نازانم، (فریشتەکان) پێی دەڵێن: دەمانزانى تۆ ئەمە دەڵێیت، بە زەوی دەووترێت: تەنیشتەکانى خۆتی لەسەر تەنگ بکەرەوە، بۆیە ئەویش تەنیشتەکانى خۆی لەسەر تەنگ دەکاتەوە، وپەراسووەکانى دەچن بەناو یەکتردا، بەردەوام (لە نێو گۆڕەکەیدا) سزا دەدرێت هەتاوەکو خواى گەورە زیندووی دەکاتەوە لەو شوێنی مانەوەی». *(واتا: شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک شایەنی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە خواى گەورە، وشاهێدی دەدەم موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)
حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر مردوو لە گۆڕ دانرا، دوو فریشتەى ڕەش وشین دێن بۆ لای، ناوى یەکێکیان: مونکەر، وناوى ئەوی تریان: نەکیرە، دەڵێن: چی دەڵێیت سەبارەت بە ئەم پیاوە (مەبەستیان پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-)؟ ، مردووەکە دەڵێت: ئەوە بەندە وپێغەمبەری خودایە، (أشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمدا عبده ورسوله) فریشتەکان دەڵێن: دەمانزانى تۆ ئەمە دەڵێیت، پاشان حەفتا باڵ لێکدانی حەفتا گۆڕەکەى بۆ فراوان دەکرێت، پاشان گۆڕەکەى بۆ ڕۆشن وڕووناک دەکرێتەوە، پاشان پێی دەووترێت: بخەوە، دەڵێت: دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ لای کەسوکارم وپێیان بڵێم سەبارەت بەوەى حاڵم باشە بۆئەوەى دڵخۆش بن بەمە ودڵتەنگ نەبن سەبارەت بە من، دەڵێن: بخەوە وەکو خەوی زاوا کە خۆشەویستترین کەسی نزیکی بەخەبەری دەکاتەوە، بۆیە دەخەوێت بە دڵخۆشی هەتاوەکو خواى گەورە زیندووی دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، وئەگەر مردووەکە مونافیق -دووڕوو- بێت: دەڵێت (سەبارەت بە پرسیاری فریشتەکان): بیستم خەڵکی دەیانووت ومنیش وەکو ئەوان دەمووت، ئەویش ئەوەیە (محمد رسول الله)، نازانم لە ڕاستیدا ئایا پێغەمبەری خودایە یان نا، (فریشتەکان) پێی دەڵێن: دەمانزانى تۆ ئەمە دەڵێیت، بە زەوی دەووترێت: تەنیشتەکانى خۆتی لەسەر تەنگ بکەرەوە، بۆیە ئەویش تەنیشتەکانى خۆی لەسەر تەنگ دەکاتەوە، وپەراسووەکانى لە شوێنی ڕێکی خۆیان نامێنن بەهۆی ئەم تەنگ کردن وبەیەکداچوونەوەى زەوی وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى پەراسوو وئەندامەکانى تری لاشەی بچن بەناو یەکتردا وبگوشرێن، وهەرلایەک دەچێت بۆ لایەکەى تر، بەردەوام لە نێو گۆڕەکەیدا سزا دەدرێت هەتاوەکو خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا زیندووی دەکاتەوە. *(واتا: شاهێدی دەدەم هیچ پەرستراوێک شایەنی پەرستن نییە بە هەق وڕاست جگە لە خواى گەورە، وشاهێدی دەدەم موحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر