عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «إنَّ أحدَكم إذا مات عُرِض عليه مقعدُه بالغَدَاة والعَشِي، إن كان من أهل الجنة فمِن أهل الجنة، وإن كان من أهل النار فمِن أهل النار، فيُقال: هذا مقعدُك حتى يبعثك الله يوم القيامة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان بمرێت شوێنەکەى پێنیشاندەدرێت لە بەیانیان وئێواراندا، ئەگەر ئەهلی بەهەشت بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە بەهەشتدا پێنیشاندەدرێت، ئەگەر ئەهلی دۆزەخ بوو؛ ئەوا شوێنەکەى لە دۆزەخدا پێنیشاندەدرێت، وپێی دەووترێت: «ئەمە شوێنی تۆیە (لە ڕۆژی دواییدا کە پێی ناگەیت) هەتا خواى گەورە زیندووت دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
ئەگەر مرۆڤ بمرێت شوێن وجێگاکەى پێنیشاندەدرێت لە بەهەشتدا یان لە دۆزەخدا هەموو بەیانی وئێوارەیەک، ئەگەر مردووەکە ئەهلی بەهەشت بێت ئەوا شوێنەکەى لە بەهەشتدا پێنیشاندەدرێت، وئەگەر مردوو ئەهلی دۆزەخ بێت ئەوا شوێنەکەى لە دۆزەخدا پێنیشاندەرێت، وئەم پێنیشاندانە موژدەیە بۆ ئیماندار وهەڕەشەیە بۆ کافر کە پێی دەووترێت: ئەمە شوێنی تۆیە لە قیامەتدا پێی ناگەیت هەتا خواى گەورە دیسانەوە زیندووت دەکاتەوە.