عن أبي هريرة رضي الله عنه ، أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «لا تَبْدَؤوا اليهود والنصارى بالسَّلام، وإذا لَقِيتُمُوهُمْ في طريق، فاضْطَّرُّوهُمْ إلى أَضْيَقِهِ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەرەتا بە سەلامکردن دەستپێمەکەن بەرامبەر جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەگەر گەیشتن پێیان لە ڕێگادا؛ ئەوا وایان لێبکەن کە ڕێگاکەیان لەسەر تەنگ بێتەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دەستپێکردن بە سەلامکردن لە کاتی گەیشتن بە ئەهلی کتێب، چونکە سەرەتا دەستپێکردن بە سەلامکردن جۆرێکە لە ڕێزگرتن لێیان؛ وکافر شایەنی ئەوە نیە ڕێزی لێبگیرێت، وئاساییە لە کاتی گەیشتن بە کافر بڵێت باشی وحاڵت چۆنە؟ وبەو شێوەیە ئەگەر پێویست بوو؛ چونکە نەهی کراوە لە سەلامکردن (ووتنی: السلام علیکم)، وهەروەها فەرمانمان پێکراوە کە ڕێگایان لەسەر تەنگ بکەینەوە، ئەگەر مسوڵمانێک گەیشتە بە جولەکەیەک یان نەسڕانیەک؛ پێویستە ڕێگاکەی لەسەر تەنگ بکاتەوە وفراوانی ڕێگا بۆ مسوڵمانەکە بێت، بەمەرجێک زەرەر وزیان بە کەسی بەرامبەر نەگات، پوختەی ئەم باسە ئەوەیە: ئەگەر شتێک لە ڕوانگەى چاکەکاری ودانەوەى چاکە بە چاکە بێت ئەوا ئەنجامی دەدەین ئەویش بۆ ڕاکێشانی دڵیان بەرەو ئیسلام، بۆ ئەوەى دەستی مسوڵمان لە سەرەوە بێت، بەڵام هەرشتێک لە ڕوانگەى عیزەت وشکۆداری وپلەی ڕێزداری مسوڵمانان بێت ئەوا نابێت ئەوا پێش بخرێت؛ وەکو دەستپێکردن بە سەلامکردن، وهێشتنەوەى فراوانى ڕێگاکان بۆ ئەوان چونکە ئەمانە نیشانەى ڕێزگرتنیانی تێدایە وپێش خستنیانە بۆیە وا هەستدەکەن لەسەر ڕاستی وهەقن ونابێت بەو شێوەیە هەست بکەن بەڵکو پێویستە بزانن ئەو ڕێبازەى ئەوان لەسەرین پوچە وبەتاڵە وبەرەو زەلیلی دەیان بات بۆیە پێویستە وا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت وبۆ ئەوەی بە خۆیاندا بچنەوە، وئەگەر ئەمە مامەڵەیە ڕێگەپێدراو بێت لەگەڵ ئەهلی کتێب ئەوا زیاتر هاندەدرێت بۆ ئەنجامدانى لە بەرامبەر ئەوانى تریش لە بێباوەڕەکان چونکە گومڕایی ئەوان زیاترە لە گومڕایی ئەهلی کتێب.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر