+ -

عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ مَسْعُودٍ رَضيَ اللهُ عنهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ كَانَ يَقُولُ:
«اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْهُدَى وَالتُّقَى، وَالْعَفَافَ وَالْغِنَى».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2721]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو:
«اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْهُدَى وَالتُّقَى وَالْعَفَافَ وَالْغِنَى» واتە: «خودایە، من داواى هیدایەت، وتەقواداری، وداوێن پاکی، ودەوڵەمەندیت لێدەکەم».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2721]

شیکردنەوە

لە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: (اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْهُدَى:خودایە، من داواى هیدایەتت لێدەكەم)؛ هیدایەت ئەو ڕێبازە ڕاستەیە كە ناسینی هەق وكردەوە پێكردنی ئەو هەقەی تێدایە، (وَالتُّقَى:وتەقواداری)؛ ئەمیش جێبەجێكردنی فەرمانەكان وخۆ بەدوورگرتن لە نەهی لێكراوەكان دەگرێتەوە، (وَالْعَفَافَ: وداوێن پاكی)؛ ودووربوون لەوەی حەڵاڵ نییە ومرۆڤ ناشیرین دەكات لە قسە وكردەوەكان، (وَالْغِنَى:دەوڵەمەندی)؛ وبێ پێویست بوون لە خەڵكی، بە شێوەیەك هەژار وپێویست نەبێت بۆ لای هیچ یەكێك جگە لە الله -عز وجل-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ ڕێز وشەرەفمەندی ئەم چوار سیفەتە: هیدایەت وتەقواداری وداوێن پاكی ودەوڵەمەندی -بێ پێویستی-، وهاندان بۆ خۆڕازاندنەوە پێیان.
  2. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوود وزیان گەیاندن بە خۆی لە ژێر دەسەڵاتیدا نییە، وئەوەی خاوەنی ڕەهای ئەمانەیە تەنها الله یە -سبحانه وتعالی-.
  3. ئەوەی خاوەنی سوود وزیان وهیدایەتدانی خەڵكیە تەنها الله یە، وئەمانە لە ژێر دەسەڵاتی هیچ یەكێكی تر نین جگە لە ئەو؛ نە فریشتەیەكی نزیك ونە پێغەمبەرێكی نێردراو ونە هیچ یەكێكی تر.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر