عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه : «ذُكِرَ َالعزل لرسول الله صلى الله عليه وسلم فقال: ولم يفعل ذلك أحدكم؟ -ولم يقل: فلا يفعل ذلك أحدكم؟-؛ فإنه ليست نفس مخلوقة إلا الله خالقها».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باسی (عەزل)* کرا لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بۆچی یەکێکتان ئەوە دەکات؟ ئەوە نەفسێک نییە کە خوڵقێندرا بێت؛ بەڵکو خواى گەورە دەیخوڵقێنێت». *(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

باسی (عەزل)* کرا لە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، هەندێک لە پیاوان ئەنجامی دەدەن لە کاتی جوتبوون لەگەڵ خێزانەکانیان وئەمەکانیان**. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێیان کرد سەبارەت بە هۆکاری ئەنجامدانى ئەم کارە بە شێوازێک کە ئینکار کردنی تێدایە، پاشان هەواڵی پێدان سەبارەت بە مەبەستیان لەم کارە ئەویش بە وەڵامێکی قایلکار کە ڕێگرییان لێدەکات لە ئەنجامدانى ئەم کارە، فەرمووی (کە ئەم واتایە دەگەیەنێت): خواى گەورە قەدەری هەموو شتێکی نوسیووە، ئەم کارە نابێتە هۆی ئەوەى وەچەیەک دروست نەبێت ئەگەر خواى گەورە لە قەدەردا نووسی بێتی کە دەبێت دروست ببێت، چونکە هەموو شتێک بە دەست خواى گەورەیە هۆکارەکان وئەنجامەکان، ئەگەر خواى گەورە بیەوێت منداڵێک بخوڵقێنێت لە مەنی پیاوەکە ئەوا لە شوێنێکە دەڕوات کە هەستی پێناکات بۆ شوێنێک کە تێیدا جێگیر دەبێت ومرۆڤێکی نوێ تێیدا گەشە دەکات وپاشان دێتە بوونەوە، -سبحان الله العظيم- پاک وبێگەرد ومەزنە پەروەردگار وخوڵقێنەری هەموو بوونەوەرەکان. *(عەزل: بریتیە لە دەرهێنانی ئەندامێنی نێرینە لە نێو ئەندامی مێینەى ئافرەت ئەگەر مەنیەکە نزیک بووە لەوەى بێتە دەرەوە؛ بۆئەوەى لە دەرەوەی ئەندامی مێینەى ئافرەتەکە دەربچێت)، **(ئەمەکان: کۆی -أَمَة:ئەمە- یە، واتە کچی بەندە وکۆیلە -کەنیزەک- کە لەو کاتەدا دەفرۆشران دەبوونە موڵکی ئەو کەسەی دەیانکڕێت یان پاش ئەوەى مسوڵمان سەردەکەوتن لە جەنگەکاندا ئافرەتەکانى بێباوەڕەکانیان وەکو سەبایا لە لای خۆیان دەهێشتەوە ومارەیان دەکردن، -سەرەڕای ئەوەى ئەو ئافرەتانە ئەمە یان سەبایا بوون بە ئەوپەڕی ڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرا لە لایەن مسوڵمانانەوە نەک بەو شێوەیەی باوە لە نێو بیری زۆرێک لە بێباوەڕەکان ودوژمنانی ئیسلام، بەڵکو ئەمە وسەبایای ئەو کاتە ڕێزی زیاتر بوو لە ئافرەتی ئازادی ئەمڕۆ کە کراون بە کاڵا -شتومەک- ودژومنانى ئاین وڕەوشتە جوانەکان بەکاریان دەهێنن بۆ پەیداکردنی کڕیار وشوێنکەوتەی زیاتر-)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر